پەرلەمانتار رامانلی بەشداری لە مەراسیمی ئیفتار لە ڕحا دەکات
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار بەشداری لە مەراسیمێکی ئیفتار لە ڕحا کرد لە لایەن حیزبەکەی رێکخرابوو.
مەراسیمی ئیفتار لە ناوچەی خەلیلی شاری ڕحا بە بەشداری ژمارەیەکی نوێنەری دەزگاکانی مەدەنی، نووسەر، ئەندامانی هودا پار بەڕێوەچوو.
رامانلی لە سەرەتای بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت جیهانی ئیسلام ئەو ستەمەی لە غەززە دەکرێت لەبیر نەکات.
رامانلی وتی، "ئەی پەروەردگارم! ئەو نادادپەروەرییانەی لە دڵمان و لە دەرەوەی دڵماندا هەن، ئەو زوڵمەی لە ناو ئێمەدا هەیە، لێمان دوور بخرێتەوە. ئاشتی و برایەتی و هێز و پشتیوانی لە نێوانماندا زیاد بکە. خەم و پەژارەمان ئێستا برینێکی خوێناوییە. فەلەستین تەنها دۆزی ئێمە نییە، یان دۆزی موسڵمانان نییە، دۆزی هەموو مرۆڤایەتییە. لە خوای گەورە داواکارین ڕەمەزان بکاتە ئامرازی ڕزگاربوون بۆ خوشک و براکانمان. هەروەک چۆن ئاواتەخوازین بۆ فەلەستین، ئاواتەخوازین هەموو جیهان ئارامی هەبێت. با شەڕ بوەستێت، با خوێنڕشتن نەبێت. ئەمانە ئەو ڕۆژانەن کە هیوامان بۆ دەگەڕێنێتەوە. با ئامانجمان دادپەروەری و برایەتی و پشتیوانی و ڕەزامەندی خودا بێت. قسەکانمان باش بن، کردارەکانمان باش بن، إن شاء اللە خوای گەورەش چاکەمان پێ ببەخشێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.