کاروانی ئومێدی بینگۆل هاوکاری بە سەر ٢٠٨ خانەوادە دابەش دەکات

کاروانی ئومێدی بینگۆل لە مانگی رابردوودا بە نرخی ٣٥٩ هەزار و ٦٣٣ لیرەی تورکی هاوکاری بە سەر ٢٠٨ خانەوادە دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێدی بینگۆل کە ئەندامی وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێدە راپۆرتی چالاکیەکانی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاو کردەوە.
محمەد رەفیق گۆنول یاریدەدەری سەرۆکی دەزگای کاروانی ئومێدی بینگۆل لە سەر ناوی دەزگاکە راگەیەندراوەکەی خوێندەوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، دەزگاکە لە مانگی تشرینی یەکەم بە نرخی ٣٥٩ هەزار و ٦٣٣ لیرەی تورکی هاوکاری جۆراجۆر بە سەر ٢٠٨ خانەوادە دابەش کردووە.
ناوبراو لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد بەهۆی پشتگریان لە دەزگاکە و دەست نیشانی کرد، بۆ بەردەوام بوونی هاوکارییەکان چاوەڕوانی پشتگریی خێرخوازەکانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار سەردانی خانەوادەی شەهید ساجید پیشگین کرد کە ٢ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ شەهید بوبوو.
لە دیاربەکر بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ ڕێگاکان بوونەتە وەک دەریاچە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە رێگاکاندا گیریان خوارد.
پەکەکە راگەیاند، هەفتەی رابردوو کۆنگرەیان رێکخستووە و بڕیاری خۆهەڵوەشاندن و دانانی چەکیان داوە.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ڕحا دەستبەسەر ١٠١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا و گومانلێکراوێک دەستبەسەر کرا.