چالاکییە سەربازییەکان لە دەوروبەری تایوان
٢٤ فڕۆکەی سەربازیی چینی بینراون کە بریتین لە فڕۆکەی جەنگی و بۆمب هاوێژ و فڕۆکەی پشتیوانی و فڕۆکەی بێ سەرنشین بەدەوری تایواندا دەسوڕێنەوە، هاوکات ٨ کەشتی جەنگی و ٣ کەشتی فەرمیش لەنزیک دوورگەکە بینراون.
وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاند، فڕۆکە سەربازییەکان کە بریتین لە فڕۆکەی جەنگی، بۆمب هاوێژ، فڕۆکەی پشتیوانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەلیکۆپتەر، لە دوێنێوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤ گەشت لە دەوروبەری دوورگەی تایوان ئەنجام دەدەن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ١٧ لەو گەشتانە هێڵی ناوەڕاستیان بەزاندووە، کە بە جیاکردنەوەی کایەی نفوزی لایەنەکان لە گەرووی تایوان دادەنرێت.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە ٨ کەشتی جەنگی چینی و ٣ کەشتی فەرمی بە دەوری دوورگەکەدا دەسوڕانەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا، سوپای تایوان چاودێری دۆخەکە دەکات و وەڵامی دەداتەوە بە جێگیرکردنی فڕۆکەی دەوریە و کەشتییە جەنگییەکان و سیستەمی مووشەکی کەنار دەریاکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزی دەریایی ئێران ڕایگەیاند، دوو کەشتی نەوتهەڵگر کە بەپێی زانیارییەکان چوونەتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز، دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوتوون، ئاگریان گرتووە.
لە ئانجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە ناحیەی تۆنجی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی واراپی سوودانی باشوور ٢١ کەس کوژران.
لە دەریای باندا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە ڕووی دا