هێرشی چەکداری لە سوودانی باشوور: ٢١ کەس کوژراو
لە ئانجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە ناحیەی تۆنجی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی واراپی سوودانی باشوور ٢١ کەس کوژران.
وەزیری ڕاگەیاندنی ویلایەتەکە، ویلیام وۆڵ مایۆم، بە "ڕادیۆی چاو" ڕاگەیاندووە، هێرشەکە کێڵگەیەکی ئاژەڵداری لە ناوچەی لوانجۆنگ لە ناوچەی تۆنج ڕۆژهەڵاتی کردووەتە ئامانج.
مایۆم ڕایگەیاندووە، لە ڕووداوەکەدا ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ٦ کەسیان پیاو و ١٥ کەسیان ژن و منداڵن.
مایۆم ئاماژەی بەوەدا کە هێزە ئەمنییەکان ڕێنمایی کراون بۆ وەڵامدانەوەی ڕووداوەکە، هەروەها حکومەتەکانی ویلایەتی واراپ و یونیتی چاودێری پێشهاتەکان دەکەن و کاردەکەن بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخەنە سەر هێرشەکە.
لە سوودانی باشوور، بە تایبەتی لە ویلایەتی واراپ و لەیکس، ناوبەناو پێکدادانی چەکداری لە نێوان کۆمەڵگاکاندا ڕوودەدات بەهۆی دزینی ئاژەڵ و ناکۆکی لە لەوەڕاندن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
٢٤ فڕۆکەی سەربازیی چینی بینراون کە بریتین لە فڕۆکەی جەنگی و بۆمب هاوێژ و فڕۆکەی پشتیوانی و فڕۆکەی بێ سەرنشین بەدەوری تایواندا دەسوڕێنەوە، هاوکات ٨ کەشتی جەنگی و ٣ کەشتی فەرمیش لەنزیک دوورگەکە بینراون.
هێزی دەریایی ئێران ڕایگەیاند، دوو کەشتی نەوتهەڵگر کە بەپێی زانیارییەکان چوونەتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز، دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوتوون، ئاگریان گرتووە.
لە دەریای باندا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە ڕووی دا