کارەساتەکەی دێربەلەح دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی بەردەوامیی گەمارۆ و ئەو سنووردارکردنانەیە کە بەسەر غەززەدا سەپێنراون
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە بە ئاماژەدان بە توندبوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند یەکەمین شەپۆلی کەشوهەوای وەرزەکە، دۆخێکی کارەساتباری بۆ ئاوارەکان دروست کردووە و لە شاری دێربەلەح.
بە پێی بەیاننامەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە ڕایگەیاند ئەوەی لە دێربەلەح ڕووی داوە، لەوانە ژێرئاوکەوتنی کەمپەکانی نیشتەجێبوون و داڕمانی لم بەسەر ئاوارەکاندا، دەرەنجامی ڕاستەوخۆی بەردەوامیی جەنگ، گەمارۆی توند و هەنگاوەکانی رژێمی سەهیۆنییە لە سنووردارکردنی ناوچەکانی مانەوەی ئاوارەکان و گۆڕینی شوێنی "هێڵی زەرد"؛ دۆخێک کە هاووڵاتییانی ناچار کردووە پەنا بۆ ناوچە جوگرافییە پڕمەترسییەکان و بێبەش لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان و سەلامەتی ببەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە بە ئاماژەدان بە مەترسیی داڕمانی باڵەخانە زیانلێکەوتووەکان و هەروەها نقوومبوونی خێوەتی ئاوارەکان لە ئاو و لمدا، رژێمی سەهیۆنی، حکوومەتی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە بەرپرسیاری ئەم قەیرانە مرۆییە زانی و ڕایگەیاند بێدەنگی لە بەرانبەر کردەوەکانی رژێمی سەهیۆنی و ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی کەرەستەکانی نیشتەجێکردن، کەرەستەی بیناسازی، خانووی ئامادەکراو (پرفابریک)، سووتەمەنی و پارچەی یەدەگی پێویست بۆ کارکردنی ئامێرەکانی شارەوانییەکان و ڕێکخراوی فریاکەوتن و ڕزگارکردنی غەززە، بووەتە هۆی توندتربوونی ئەم دۆخە.
ئەم نووسینگەیە هەروەها بە توندی ڕەخنەی لە کەمتەرخەمی و ئامادەنەبوونی تەواوەتیی ئەنجومەنی ئاشتی و "لیژنەی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی غەززە" گرت و زیادی کرد نەبوونی ڕۆڵی کردەیی ئەم دامەزراوانە و جێبەجێنەکردنی بەرپرسیارێتییە پێسپێردراوەکانیان لە وەها دۆخێکدا، پرسیاری جیدی لەبارەی کارایی ئەوان دروست کردووە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە ئەم دامەزراوانە لە بەرانبەر ئازار و زیانە گیانییەکانی گەلی فەلەستیندا لە پێگەی تەماشاکەردا وەستاون و تەنیا بە دەرکردنی هەڵوێست و دروشم وازیان هێناوە، بەبێ ئەوەی هەنگاوێکی ڕاستەقینە و بەرجەستە بۆ ڕزگارکردنی ئاوارەکان یان بەهێزکردنی توانای خۆڕاگریی ئەوان لە بەرانبەر دۆخی ئێستادا بنێن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە لە بەردەوامیدا داوای لە هەموو دامەزراوە نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ، لە سەرووی هەموویانەوە نەتەوە یەکگرتووەکان و لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد، دەستبەجێ دەستێوەردان بکەن، بۆ دابینکردنی پاراستنی مەدەنییەکان هەنگاوی جیدی بنێن و رژێمی سەهیۆنی ناچار بکەن بە کردنەوەی دەروازەکان و ڕێگەدان بە چوونەژوورەوەی سەرجەم پێداویستییە مرۆیی و فریاگوزارییەکان، ئامێرە قورسەکان و پێداویستییەکانی بنیاتنانەوەی ژێرخانە وێرانبووەکان.
ئەم نووسینگەیە جەختی کردەوە چوونەژوورەوەی ئەم کەرەستانە بۆ ئەوە پێویستە کە هێزەکانی ڕێکخراوی فریاکەوتن و ڕزگارکردنی غەززە و شارەوانییەکان بتوانن ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و بۆ ڕزگارکردنی گیانی خەڵک و کەمکردنەوەی زیانەکان هەنگاو بنێن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە هەروەها داوای لە خەڵکی فەلەستین کرد لە دۆخی ئێستادا هاوکاری و هاوپشتیی یەکتری بکەن و داوای لە لیژنەکانی نیشتەجێکردن لە کەرتی غەززە و هاووڵاتییان کرد هاوکاریی تەواوی هێزەکانی شارەوانییەکان بکەن و کارئاسانی بۆ چالاکییەکانیان بکەن.
لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەسەر پێویستیی کارئاسانیکردن بۆ کردنەوەی کانە لمی سەر بە شارەوانیی دێربەلەح کراوەتەوە تاکوو شارەوانی بتوانێت بۆ ڕێگریکردن لە نقوومبوونی خێوەتە ماوەکان و پاراستنی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان هەنگاو بنێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە لە کۆتاییدا جەختی کردەوە دەرکردنی بەیاننامە هیچ لایەنێک لە بەرپرسیارێتییەکانی خۆی نابەخشێت و ئەوەی ئێستا پێویستە، هەنگاوی ڕاستەقینە و کردەییە لە ئاستە ماددی و مەعنەوییەکاندا بۆ بەهێزکردنی توانای دامەزراوە خۆجێییەکان، بەتایبەتی ڕێکخراوی فریاکەوتن و ڕزگارکردنی غەززە و شارەوانییەکان کە بە ئیمکانیاتی نزیک لە سفرەوە کار دەکەن.
ئەم نووسینگەیە هۆشداریی دا بەردەوامیی دۆخی ئێستا بەبێ هەنگاوی کردەیی، زەمینە بۆ ڕوودانی کارەساتی مرۆیی نوێ خۆش دەکات و هەموو ئەو لایەنانەی کە خۆیان لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانیان دەدزنەوە، دەبێت لێکەوتەکانی قبووڵ بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆڵا ٣ کرێکار گیانیان لەدەستدا و ٣یان بە سەختی ١٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٦٢ کەس.
تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایانگەیاند، تەرمی ١٢ کەسیان لە بەلەمێکی کۆچبەران لە باشووری دوورگەی کریت دۆزیوەتەوە و ١٨ کەسی دیکەش لە هەمان بەلەم لەلایەن کەشتییەکی بارهەڵگری تێپەڕبووەوە ڕزگار کراون.