ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٣ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٦٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٣ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانە و ١٥ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٦٢ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە بە ئاماژەدان بە توندبوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند یەکەمین شەپۆلی کەشوهەوای وەرزەکە، دۆخێکی کارەساتباری بۆ ئاوارەکان دروست کردووە و لە شاری دێربەلەح.
لە پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆڵا ٣ کرێکار گیانیان لەدەستدا و ٣یان بە سەختی ١٤ کەسیش بریندار بوون.
تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایانگەیاند، تەرمی ١٢ کەسیان لە بەلەمێکی کۆچبەران لە باشووری دوورگەی کریت دۆزیوەتەوە و ١٨ کەسی دیکەش لە هەمان بەلەم لەلایەن کەشتییەکی بارهەڵگری تێپەڕبووەوە ڕزگار کراون.