لە یۆنان تەرمی ١٢ کەس لە بەلەمێک کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو دەرهێنرایەوە
تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایانگەیاند، تەرمی ١٢ کەسیان لە بەلەمێکی کۆچبەران لە باشووری دوورگەی کریت دۆزیوەتەوە و ١٨ کەسی دیکەش لە هەمان بەلەم لەلایەن کەشتییەکی بارهەڵگری تێپەڕبووەوە ڕزگار کراون.
تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەلەمەکە کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە نزیکەی ١٥ میل دەریایی (٢٨ کیلۆمەتر) لە باشووری کریت دۆزرایەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ناسنامەی ئەو ١٢ کەسەی کە گیانیان لەدەستداوە یان هۆکارەکانی گیان لەدەستدان بڵاو نەکراوەتەوە.
هاوکات باس لەوە کرا کە دوو بەلەمی دیکە بینراون کە یەکێکیان ٤٧ کەسی هەڵگرتبوو و ئەوی دیکەشیان ٤٠ کەسی هەڵگرتبوو.
لە چەند مانگی ڕابردوودا، هەزاران کۆچبەری نائاسایی لە کەناراوەکانی باکووری ئەفریقاوە دەستیان بە گەشتە دەریاییە مەترسیدارەکان کردووە بۆ ئەوەی بگەنە یۆنان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە بە ئاماژەدان بە توندبوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند یەکەمین شەپۆلی کەشوهەوای وەرزەکە، دۆخێکی کارەساتباری بۆ ئاوارەکان دروست کردووە و لە شاری دێربەلەح.
لە پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆڵا ٣ کرێکار گیانیان لەدەستدا و ٣یان بە سەختی ١٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٦٢ کەس.