لە تورکیا لە ناو کارەگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆڵا تەقینەوەیەک ڕووی دا: ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لە پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆڵا ٣ کرێکار گیانیان لەدەستدا و ٣یان بە سەختی ١٤ کەسیش بریندار بوون.
ڕووداوەکە لە کاتەکانی نیوەڕۆ لە پارێزگای ئیزمیر لە ناو کارگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆڵا ڕووی دا. دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە، فڕیاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
پارێزگاریی ئیزمیر سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، ڕووداوەکە بەهۆی داڕمانی سەقفی کارگەکە ڕووی داوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی پارێزگاری، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣یان بە سەختی ١٤ کەسیش بریندار بوونەتە. هەروەها ١٤ کەس لە ژێر داروپەردوو ڕوخاوەکاندا گیریان خواردووە و چالاکییەکان بۆ ڕزگارکردنیان بەردەوامە.
لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەبارەی ڕووداوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە بە ئاماژەدان بە توندبوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند یەکەمین شەپۆلی کەشوهەوای وەرزەکە، دۆخێکی کارەساتباری بۆ ئاوارەکان دروست کردووە و لە شاری دێربەلەح.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٩٦٢ کەس.
تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایانگەیاند، تەرمی ١٢ کەسیان لە بەلەمێکی کۆچبەران لە باشووری دوورگەی کریت دۆزیوەتەوە و ١٨ کەسی دیکەش لە هەمان بەلەم لەلایەن کەشتییەکی بارهەڵگری تێپەڕبووەوە ڕزگار کراون.