ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران گەیشتە ١٨ کەس
محەمەد ڕەزا زەفەرکەندی وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە شەوی ٢ی ئەیلولدا بۆ ١٨ کەس بەرزبووەتەوە و ١٠٨ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، زەفەرکەندی وتی، "لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی شەوی ڕابردوو لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام دراون، ١٨ کەس شەهید بوون و ١٠٨ هاووڵاتیمان بریندار بوون.
شەوی چوارشەممە ئەمریکا زنجیرەیەکی نوێی هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران دەستپێکرد. بەپێی ڕاپۆرتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ئامانجەکان بریتی بوون لە دامەزراوەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لەوانە سیستەمی بەرگری ئاسمانی، وێستگەی ڕادار، توخمە دەریاییەکان و دامەزراوەکانی پەیوەندی. ئێران بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی جیاواز لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆڵەی کردەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، چەکی نوێی ئێرانیان لە گەرووی هورمز لەناوبردووە و ڕایگەیاند، ئامادەن جارێکی دیکە هێرش بکەنە سەر ئێران.
بەپێی زانیارییەکان، سوپای ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر بەلەمێک لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن کە بانگەشەی ئەوە دەکات پاڵپشتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەکات.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە شاری مینیاپۆلیس لە ویلایەتی مینیسۆتای وڵاتی ئەمریکا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢یان پۆلیس ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە کاتی هێرشێکدا بۆ سەر گوندی ئەلموغەییر لە باکووری ڕامەڵڵا لە کەرتی ڕۆژئاوا، ٢ گەنج بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی و چەتەکانی دانیشتوو شەهید کران.