هێرشێکی چەکداری لە ئەمریکا: ٢ کوژراو و ژمارەیەکی زۆر بریندار
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە شاری مینیاپۆلیس لە ویلایەتی مینیسۆتای وڵاتی ئەمریکا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢یان پۆلیس ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە شاری مینیاپۆلیسی ویلایەتی مینیسۆتیای وڵاتی ئەمریکا هێرشێکی چەکداری ڕووی دا.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون کە ٢یان پۆلیس بوون.
بەرپرسانی پۆلیس باسیان لەوە کرد کە یەکێک لە بریندارەکان لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی بەرپرسان، ئەو کەسەی پێدەچێت هێرشەکەی ئەنجام داوە کوژراوە.
تیم والز پارێزگاری مینیسۆتا باسی لەوە کرد کە تیمەکانی ئاسایش ڕەوانەی ناوچەکە کران و لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، چەکی نوێی ئێرانیان لە گەرووی هورمز لەناوبردووە و ڕایگەیاند، ئامادەن جارێکی دیکە هێرش بکەنە سەر ئێران.
بەپێی زانیارییەکان، سوپای ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر بەلەمێک لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن کە بانگەشەی ئەوە دەکات پاڵپشتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەکات.
لە کاتی هێرشێکدا بۆ سەر گوندی ئەلموغەییر لە باکووری ڕامەڵڵا لە کەرتی ڕۆژئاوا، ٢ گەنج بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی و چەتەکانی دانیشتوو شەهید کران.