هێزەکانی داگیرکەر و میلیشیاکان پێکەوە هێرشیان کردە سەر شاری ڕامەڵڵا: ٢ شەهید
لە کاتی هێرشێکدا بۆ سەر گوندی ئەلموغەییر لە باکووری ڕامەڵڵا لە کەرتی ڕۆژئاوا، ٢ گەنج بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی و چەتەکانی دانیشتوو شەهید کران.
مانگی سووری فەلەستین بڵاویکردەوە، ٢ کەسی برینداریان چارەسەر کردووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە کە لە کاتی هێرشی چەتەکانی دانیشتووان و هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر گوندی ئەلموغەییر لە باکووری ڕامەڵڵا بریندار بوون.
میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ٢ گەنجی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوەکانی عومەر محەمەد نەعسان و خەلیل ئەبو عەلیە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی دانیشتووان کە لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەردا هاتوون شەهید بوون.
باس لەوەش کراوە کە چەتەکان و هێزە داگیرکەرەکانیش هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندی گوندەکە لە نزیک مزگەوتی گەورە و هەڵیانکوتایە سەر ٢ ماڵ و مەڕیان دزیوە.
باس لەوەش کراوە کە قەناس بەدەستەکانی سەر بە سوپای داگیرکەر سەرکەوتوونەتە سەر باڵەخانەکانی ناوەڕاستی گوندەکە و کاتێک خەڵکی گوندەکە ویستوویانە ڕووبەڕووی باندەکانی دانیشتوو ببنەوە کە مەڕ دەدزن، قەناس بەدەستەکان بە گوڵلەی ڕاستی تەقەیان لە هاوڵاتیان کردووە. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا، ئەو دوو گەنجەی کە باسی لێوە دەکرێت بە سەختی بریندار بوون و لە کاتی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی زانیارییەکان، سوپای ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر بەلەمێک لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن کە بانگەشەی ئەوە دەکات پاڵپشتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەکات.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە شاری مینیاپۆلیس لە ویلایەتی مینیسۆتای وڵاتی ئەمریکا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢یان پۆلیس ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
محەمەد ڕەزا زەفەرکەندی وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە شەوی ٢ی ئەیلولدا بۆ ١٨ کەس بەرزبووەتەوە و ١٠٨ کەسیش بریندار بوون.