داگیرکەران لە نزیک قودس تەقەیان لە گەنجێکی فەلەستینی کرد
سەهیۆنییەکان لە نزیک دیواری دابڕان لە شارۆچکەی ئەلرام لە باکووری قودسی داگیرکراو تەقەیان لە گەنجێکی فەلەستینی کرد و برینداریان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی فەلەستینی وەفا، هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی لە نزیک دیواری دابڕان لە شارۆچکەی ئەلرام لە باکووری قودس تەقەیان لە گەنجێکی فەلەستینی کردووە.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە، سەربازانی داگیرکەر لە نزیک دیواری دابڕان تەقەیان لە گەنجێک کردووە و بەو هۆیەوە بریندار بووە.
گەنجە بریندارەکە لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ڕەوشی تەندروستی بڵاونەکراوەتەوە.
ڕۆژی پێشتریش هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە هاووڵاتییەکی فەلەستینی خەڵکی شارۆچکەی بەیت فوریک لە نابلوس بە تەقەی سەربازانی داگیرکەر بریندار بووە.
لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و قودسی ڕۆژهەڵات، لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەر و دانیشتوانی جوولەکە بۆ سەر فەلەستینییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژێمی سەهیۆنی، لەگەڵ ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی ڕووخاندن چووەتە ناو گەڕەکی ئەلجەواریش لە شاری ڕەملە؛ هەنگاوێک کە بە بیانووی دروستکردنی بێ مۆڵەت ئەنجام دراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٠٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣١٢ کەس.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی سەربازی ئوبو زهور لە ئیدلبی سوریا.
یاسای پتەوکردنی هاوپشتیی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی کە لەبەردەم گشتیدا بە "یاسای چوارچێوە" ناسراوە، کە لە چوارچێوەی پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا، لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.