"یاسای چوارچێوە" لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە
یاسای پتەوکردنی هاوپشتیی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی کە لەبەردەم گشتیدا بە "یاسای چوارچێوە" ناسراوە، کە لە چوارچێوەی پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا، لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.
یاسای پتەوکردنی هاوپشتی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەو یاسایە کە بە پاڵپشتی ٤٦٧ پەرلەمانتار لە پەرلەمان دەرچووە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئایندەی ئارام و خۆشگوزەرانی و ئاسایشی تورکیا، سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە بەشدارییان تێدا کرد.
لە لێدوانەکەیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا، ئەردۆغان هیوای خواست یاساکە سوودی هەبێت و سوپاسی گروپە پارتە سیاسییەکان و ئەندامانی پەرلەمان و دامودەزگاکانی دەوڵەت و ئەو بەرپرسانەی کرد کە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژێمی سەهیۆنی، لەگەڵ ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی ڕووخاندن چووەتە ناو گەڕەکی ئەلجەواریش لە شاری ڕەملە؛ هەنگاوێک کە بە بیانووی دروستکردنی بێ مۆڵەت ئەنجام دراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٠٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣١٢ کەس.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی سەربازی ئوبو زهور لە ئیدلبی سوریا.