ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٠٠ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٠٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣١٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانە و ٢ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٠٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣١٢ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی ڕاپرسییەکی هاوبەشی ئاژانسی ڕۆیتەرز/ئیپسۆس، ڕێژەی پەسەندکردنی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ٣٣ لەسەد دابەزیوە، لەکاتێکدا ٨٠ لەسەدی ئەمریکییەکان پێیان وایە شەڕ لەگەڵ ئێران درێژەی دەبێت.
ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژێمی سەهیۆنی، لەگەڵ ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی ڕووخاندن چووەتە ناو گەڕەکی ئەلجەواریش لە شاری ڕەملە؛ هەنگاوێک کە بە بیانووی دروستکردنی بێ مۆڵەت ئەنجام دراوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی سەربازی ئوبو زهور لە ئیدلبی سوریا.