تۆمارکردنی ٢٢٥٦ حاڵەتی هێرشی سەهیۆنییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا لە ماوەی مانگی تەممووزدا
دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیواری جیاکەرەوە و شارۆچکەسازی ڕایگەیاند کە هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی و شارۆچکەنشینەکان لە مانگی تەممووزدا، ٢ هەزار و ٢٥٦ حاڵەتی دەستدرێژییان دژی فەلەستینییەکان و سەروەت و سامانیان لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام داوە.
دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیواری جیاکەرەوە و شارۆچکەسازی ڕایگەیاند لە کۆی ئەم دەستدرێژییانە، هەزار و ٤٥٨ حاڵەت لەلایەن سوپای رژێمی داگیرکەرەوە و ٧٩٨ حاڵەت لەلایەن شارۆچکەنشینەکانەوە ئەنجام دراون. زۆربەی ئەم هێرشانە لە پارێزگاکانی ڕامەڵڵا و بیرە، نابلوس، جەنین، بەیتلەحم و ئەلخەلیل چڕ بوونەتەوە.
هێرشەکانی شارۆچکەنشینەکان بووەتە هۆی شەهیدبوونی ٧ فەلەستینی و ٤٤٠ حاڵەتی وێرانکردنی ماڵ و موڵک و تەختکردنی زەوییەکانی فەلەستینییەکانی لەخۆ گرتووە. داگیرکەران هەروەها ٥ هەزار و ٢٧ بنە درەخت، لەوانە ٣ هەزار و ٢٤١ درەختی زەیتوونیان بڕیوەتەوە.
رژێمی سەهیۆنی لەم مانگەدا ٣٣ فەرمانی سەربازیی دەرکردووە کە ٣١ حاڵەتیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ٨٣١ دۆنم لە زەوییەکانی فەلەستینییەکان بووە. بەشێکی زۆری ئەم زەوییانە بۆ دروستکردنی ڕێگای سەربازی لە خزمەت شارۆچکە سەهیۆنینشینەکاندا دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەر هەروەها ٨٠ ئۆپەراسیۆنی وێرانکردنیان ئەنجام داوە کە ١٦٥ پێکهاتە، لەوانە ٨٨ ماڵی فەلەستینی کردووەتە ئامانج.
ئەم هەنگاوانە هاوکات لەگەڵ تاوتوێکردنی گەڵاڵەکانی دروستکردنی هەزار و ١٢٨ یەکەی نوێ لە شارۆچکە سەهیۆنینشینەکانی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراودا ئەنجام دراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند بێبەشکردنی ئەنقەست لە دەستڕاگەیشتن بە دەرمان هێشتا بەردەوامە و لە ئەنجامی ئەوەشدا، جینۆسایدێکی بێدەنگ لە ئارادایە کە گیانی نەخۆشان دەستێنێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٢٠ کەس.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر ڕێستۆرانتێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ٣ کەس کوژران و ٢١ کەسیش بریندار بوون.