وەزارەتی تەندروستیی غەززە: بێبەشکردنی ئەنقەستی دەرمان بووەتە جینۆسایدی بێدەنگی نەخۆشان
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند بێبەشکردنی ئەنقەست لە دەستڕاگەیشتن بە دەرمان هێشتا بەردەوامە و لە ئەنجامی ئەوەشدا، جینۆسایدێکی بێدەنگ لە ئارادایە کە گیانی نەخۆشان دەستێنێت.
بە پێی هەواڵێکی ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین، بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەم وەزارەتخانەیە، دەرمانەکانی پەیوەست بە چارەسەری شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن بە ٦١ لەسەد کەمبوونیان، لە سەرووی لیستی ماددە دەرمانییە دەگمەنەکاندان. ئەم دۆخە بە ڕاگرتنی پرۆتۆکۆلە چارەسەرییەکان، ژیانی نەخۆشانی شێرپەنجەی ڕووبەڕووی مەترسیی حەتمیی مەرگ کردووەتەوە.
ڕێژەی گشتیی کەمبوونی دەرمان لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٧ لەسەد و کەمبوونی پێداویستییە بەکاربەرە پزیشکییەکان گەیشتووەتە ٥٨ لەسەد. کەمبوونی ماددە پێویستەکانی پشکنینە پزیشکییەکانیش بۆ ٨٥ لەسەد زیادی کردووە و مەترسیی ڕاوەستانی نزیکەی تەواوەتیی گرنگترین خزمەتگوزارییە هەستیارەکانی دەستنیشانکردن و چارەسەری هێناوەتە ئاراوە.
پێوەرە ئامارییەکان نیشان دەدەن بەشە هەستیارەکانی دیکەی سیستەمی تەندروستیی غەززەش لە ئیمکاناتی پێویست بۆ درێژەدان بە چالاکی بێبەش کراون. ڕێژەی کەمبوون لە بەشە جیاوازەکاندا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
دەرمانەکانی تەندروستیی دایک و منداڵ: ٥٦ لەسەد، دەرمانەکانی چاودێرییە سەرەتاییەکانی تەندروستی: ٥٥ لەسەد، دەرمانەکانی نەخۆشانی گورچیلە و هیمۆدیالیز: ٤٦ لەسەد، دەرمانەکانی تەندروستیی دەروون و نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار: ٣٥ لەسەد، دەرمانەکانی فریاکەوتن و چاودێریی چڕ: ٣٣ لەسەد، پێداویستییەکانی نەشتەرگەری: ٣٩ لەسەد، ئامێر و پێداویستییەکانی ئێسک و شکان: ٤٧ لەسەد.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە جەختی کردەوە کەمبوونی توندی ئیمکاناتی ئەنجامدانی پشکنینە بنەڕەتییەکان، ڕاستەوخۆ توانای ستافی پزیشکی بۆ ڕزگارکردنی گیانی نەخۆشان و بریندارانی کەم کردووەتەوە.
ئەم کەمبوونە، پێداویستییە بەکاربەرە پێویستەکانی پشکنینە هەستیارەکان، لەوانە پشکنینی ژمارەی تەواوەتیی خانەکانی خوێن "CBC"، پشکنینی گازەکانی خوێن و پشکنینەکانی بایۆکیمیای کلینیکی گرتووەتەوە. ئەم پشکنینانە ڕۆژانە و بەپەلە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی نەخۆشان و برینداران لە بەشەکانی چاودێریی چڕ و ژوورەکانی نەشتەرگەریدا پێویستن.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین جارێکی دیکە داوای لە سەرجەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد بەپەلە بۆ هێنانەناوەوەی دەرمان، پێداویستییە بەکاربەرە پزیشکییەکان و ماددە پێویستەکانی تاقیگەکان بۆ کەرتی غەززە دەستێوەردان بکەن تاوەکوو لە پەرەسەندنی زیاتری ئەم کارەساتە ڕێگری بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیواری جیاکەرەوە و شارۆچکەسازی ڕایگەیاند کە هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی و شارۆچکەنشینەکان لە مانگی تەممووزدا، ٢ هەزار و ٢٥٦ حاڵەتی دەستدرێژییان دژی فەلەستینییەکان و سەروەت و سامانیان لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام داوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٢٠ کەس.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر ڕێستۆرانتێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ٣ کەس کوژران و ٢١ کەسیش بریندار بوون.