ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٧٥ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٢٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٩ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٣٥ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٢٠ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند بێبەشکردنی ئەنقەست لە دەستڕاگەیشتن بە دەرمان هێشتا بەردەوامە و لە ئەنجامی ئەوەشدا، جینۆسایدێکی بێدەنگ لە ئارادایە کە گیانی نەخۆشان دەستێنێت.
دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیواری جیاکەرەوە و شارۆچکەسازی ڕایگەیاند کە هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی و شارۆچکەنشینەکان لە مانگی تەممووزدا، ٢ هەزار و ٢٥٦ حاڵەتی دەستدرێژییان دژی فەلەستینییەکان و سەروەت و سامانیان لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام داوە.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر ڕێستۆرانتێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ٣ کەس کوژران و ٢١ کەسیش بریندار بوون.