ئاگری دارستانەکان لە فەرەنسا تەشەنە دەکات: هەزاران هێکتار زەوی بوونەتە خۆڵەمێش
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان کە دوێنێ لە پارێزگای ڤار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا دەستی پێکرد و بە خێرایی بڵاوبووەوە، زیانی بە هەزاران هێکتار زەوی گەیاندووە. باس لەوەش کراوە کە لەمساڵدا وڵاتەکە گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی لە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، ئاگرەکە کە لە شوێنە جیاوازەکانی پارێزگای ڤار دەستیپێکردووە، بە خێرایی بۆ ڕووبەرێکی نزیکەی ٢٥٠٠ هێکتار بڵاوبووەتەوە. ئاگرەکە هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە و زیاتر لە ٢ هەزار ماڵ تووشی پچڕانی کارەبا دەبن.
لە کاتژمێرەکانی بەیانییەوە چوار فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە پاڵپشتی ئاسمانی بۆ هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەن، هاوکات ٣٥٠ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و زیاتر لە هەزار ئاگرکوژێنەوە لە ناوچەکە لە ئەرکدان.
سیمۆن بابر، پارێزگاری ڤار ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ ماڵ لە پێنج شارۆچکە زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئاگرەکەوە، نزیکەی ١٠ خانوو بە تەواوی وێران بوون. باسی لەوەشکردووە، ٤٠٠ کەس چۆڵکراون و دوو هاوڵاتی مەدەنی و دوو کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و چوار کەسی دیکەش برینەکانیان سووک بووە.
بەپێی زانیارییەکانی سیستەمی زانیاری ئاگری دارستانەکانی ئەوروپا (EFFIS)، ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی فەرەنسا لەم وەرزەدا ئاستی پێوانەیی تێپەڕاندووە کە پێشتر لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ تۆمارکرابوو.
لەو وڵاتەدا کە وەرزی ئاگرکەوتنەوە زووتر لە ساڵانی پێشوو دەستیپێکردووە، ڕاگەیەندرا کە لە مانگی یەکەوە زیاتر لە ٤٢ هەزار هێکتار زەوی سووتاون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سبەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی تاران دەکات.
شێخ عیکریمە سەبری، خەتیبی مزگەوتی ئەقسا، سەبارەت بە قۆستنەوەی "جەژن و بۆنە تەوراتییەکان" لەلایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییەوە بۆ توندترکردنی پەلامارەکان بۆ سەر ئەم مزگەوتە و خۆشکردنی زەمینە بۆ سەپاندنی ڕاستییەکی نوێ و وێرانکردنی، هۆشداری دا.
کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای تورکیا کە خەڵوزی لە بەندەری تامان لە ڕووسیا بەرەو ترابزۆن دەگواستەوە، تووشی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریای ڕەشدا بوو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەندامێکی تیمی کەشتییەکە کوژراوە و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.