هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکی ئاڵای تورکیا لە دەریای ڕەش: کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ کەس بریندار بوون
کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای تورکیا کە خەڵوزی لە بەندەری تامان لە ڕووسیا بەرەو ترابزۆن دەگواستەوە، تووشی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریای ڕەشدا بوو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەندامێکی تیمی کەشتییەکە کوژراوە و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
کەشتیی "MV Reyhan Sari" کە لە تۆماری بەندەری ئیستانبوول تۆمارکراوە، لە کەناراوەکانی نۆڤۆرۆسیسک لەکاتی هەڵگرتنی بارێکی خەڵوز لە بەندەری تامانەوە بۆ بەندەری ترابزۆن هێرشی کراوەتە سەر.
دەوترێت هێرشەکە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە و زیانی بە کەشتییەکە گەیاندووە و کاریگەری لەسەر کارمەندان هەبووە، بەتایبەتی ئەوانەی لە ژووری بزوێنەردا کاردەکەن.
یەکێک لە ئەندامانی تیمی کەشتیوانی لە شوێنی هێرشەکە گیانی لەدەستدا، ٣ کارمەندی برینداریش دوای وەرگرتنی فریاگوزاری سەرەتایی گواستراونەتەوە بۆ دامەزراوە پزیشکییەکان و کارمەندە بریندارەکان هێشتا چارەسەر وەردەگرن.
دوابەدوای رووداوەکە ڕێوشوێنی سەلامەتی لەناو کەشتییەکەدا زیادکرا و لێکۆڵینەوەی تەکنیکی دەستیپێکرد. هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەشتییەکە توانای دەریاوانی خۆی دەپارێزێت و دەتوانێت بەردەوام بێت لە گەشتەکەی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سبەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی تاران دەکات.
شێخ عیکریمە سەبری، خەتیبی مزگەوتی ئەقسا، سەبارەت بە قۆستنەوەی "جەژن و بۆنە تەوراتییەکان" لەلایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییەوە بۆ توندترکردنی پەلامارەکان بۆ سەر ئەم مزگەوتە و خۆشکردنی زەمینە بۆ سەپاندنی ڕاستییەکی نوێ و وێرانکردنی، هۆشداری دا.
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان کە دوێنێ لە پارێزگای ڤار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا دەستی پێکرد و بە خێرایی بڵاوبووەوە، زیانی بە هەزاران هێکتار زەوی گەیاندووە. باس لەوەش کراوە کە لەمساڵدا وڵاتەکە گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی لە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان.