خەتیبی مزگەوتی ئەقسا: رژێمی داگیرکەر لە هەوڵی وێرانکردنی پلە بە پلەی مزگەوتەکەدایە
شێخ عیکریمە سەبری، خەتیبی مزگەوتی ئەقسا، سەبارەت بە قۆستنەوەی "جەژن و بۆنە تەوراتییەکان" لەلایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییەوە بۆ توندترکردنی پەلامارەکان بۆ سەر ئەم مزگەوتە و خۆشکردنی زەمینە بۆ سەپاندنی ڕاستییەکی نوێ و وێرانکردنی، هۆشداری دا.
بە پێی هەواڵێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، شێخ عیکریمە سەبری، خەتیبی مزگەوتی ئەقسا جەختی کردەوە کە وەزیران، بەرپرسانی رژێمی سەهیۆنی و ئەندامانی کنێست لە ڕیزی پێشەوەی پەلامارەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا جێگیر دەبن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ناشەرعی ڕووپۆشێکی سیاسی و ڕواڵەتێکی یاسایی بۆ ئەم هێرشانە دابین بکەن.
ناوبراو ڕوونی کردەوە کە زیادبوونی ژمارەی بەشداربووان لە پەلامارەکان یان پشتیوانیی فەرمیی بەرپرسانی رژێمی داگیرکەر، هیچ جۆرە ماف یان شەرعییەتێک بۆ ئەم رژێمە لە مزگەوتی ئەقسادا دروست ناکات.
خەتیبی مزگەوتی ئەقسا هەروەها هۆشداری دا هەڵکۆڵینە بەردەوامەکان لە ژێر ئەم مزگەوتە و ناوچەی سلوان، بنچینەکانی مزگەوتی ئەقسای خستووەتە مەترسیی داڕمانەوە.
بە وتەی ناوبراو، رژێمی داگیرکەر هەوڵ دەدات لە ئەگەری روودانی رووداوێکی لەم شێوەیە، بیخاتە پاڵ هۆکارە سروشتییەکان بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتیی خۆی ڕەت بکاتەوە.
شێخ عیکریمە سەبری باسی لەوە کرد کە رژێمی سەهیۆنی بەدوای گەیشتن بە قۆناغێکەوەیە کە بەشێک لە مزگەوتی ئەقسا بەهۆی هۆکارێکی بە ڕواڵەت سروشتی، وەک بوومەلەرزە یان زیانە ناڕاستەوخۆکان، دابڕمێت.
ناوبراو جەختی کردەوە ئامانج لەم پیلانە، هەڵاتنی رژێمی داگیرکەرە لە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خۆشکردنی زەمینەیە بۆ وێرانکردنی مزگەوتی ئەقسا بەبێ ورووژاندنی کاردانەوە بەرفراوانەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سبەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی تاران دەکات.
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان کە دوێنێ لە پارێزگای ڤار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا دەستی پێکرد و بە خێرایی بڵاوبووەوە، زیانی بە هەزاران هێکتار زەوی گەیاندووە. باس لەوەش کراوە کە لەمساڵدا وڵاتەکە گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی لە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان.
کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای تورکیا کە خەڵوزی لە بەندەری تامان لە ڕووسیا بەرەو ترابزۆن دەگواستەوە، تووشی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریای ڕەشدا بوو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەندامێکی تیمی کەشتییەکە کوژراوە و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.