شەهیدبوونی ٥ فەلەستینی لە هێرشێکدا بۆ سەر ماڵێک لە شاری غەززە
لە هێرشی بەرەبەیانیی رژێمی سەهیۆنیدا بۆ سەر ماڵێکی سەر بە خانەوادەی ئەلمەسری لە شاری غەززە، ٥ فەلەستینی کە ٣یان منداڵ بوون، شەهید بوون.
تیمەکانی فریاگوزاری و ڕزگارکردن پێشتر تەرمی ٤ شەهیدیان لە شوێنی هێرشەکە لە نزیک ناوچەی ئەلسامر لە ڕۆژئاوای شاری غەززە دەرهێنابوو. توندیی ئاگرەکە و شوێنەوارە بەرفراوانەکانی هێرشەکە، پرۆسەی گواستنەوەی تەرمی شەهیدەکانی ڕووبەڕووی سەختی کردەوە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سیخوڕییەکانی رژێمی سەهیۆنی دەوروبەری چوارڕیانی ئەلسامریان لە چەقی شاری غەززە کردە ئامانج. دوای ئەم هێرشە، ئاگر لە ماڵێکدا کە دەکەوێتە نزیک باڵەخانەی ژووری بازرگانی، کڵپەی سەند.
دەستەی فریاکەوتن و فریاگوزارییە پزیشکییەکانی غەززە هەروەها هەواڵی برینداربوونی ژمارەیەک لە فەلەستینییەکانی لە هێرشی رژێمی سەهیۆنیدا بۆ سەر ماڵێک لە گەڕەکی ئەلسەبرە هەڵکەوتوو لە باشووری شاری غەززە ڕاگەیاند.
هاوکات، سەربازە داگیرکەرەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ تەقاندنەوە و وێرانکردنی باڵەخانەکان لە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی ئەلتوفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە جێبەجێ کرد.
تۆپخانەی رژێمی سەهیۆنی بە شێوەیەکی بەردەوام شەقامی ئەلسیکەی لە گەڕەکی ئەلزەیتوون هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە، تۆپباران کرد.
تانکەکانی رژێمی داگیرکەریش بە شێوەیەکی بەرفراوان ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکانی خان یونس و دەیرولبەلەحیان دایە بەر ئاگر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەبدولقادر ئورالئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لەگەڵ وەهب سەلمان ئەلحەسەنی وەزیری گواستنەوەی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و هاوکارییەکانی گواستنەوەی نێوان هەردوو وڵات کرد.
سەرتیپ کەرەمی، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، یەکەکانی پەیوەست بە بارەگای مەدینەی مونەوەرە بەدرێژایی کەناراوەکانی کەنداوی فارس پشکنی.
ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر ناوچەی بێلگۆرۆد ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ کەسیش بریندار بوون.
خالید مەشعەل، ڕێبەری دەرەوەی حەماس، پیرۆزبایی لە خەلیل ئەلحەیە کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک بەرپرسی نوێی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە و وتی، "ئێمە لەگەڵ هەموو ئەندامانی بزووتنەوەکە لە پشت سەرکردایەتی دکتۆر خەلیل حەیەوە وەستاوین."