خالید مەشعەل پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەلیل ئەلحەیە دەکات
خالید مەشعەل، ڕێبەری دەرەوەی حەماس، پیرۆزبایی لە خەلیل ئەلحەیە کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک بەرپرسی نوێی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە و وتی، "ئێمە لەگەڵ هەموو ئەندامانی بزووتنەوەکە لە پشت سەرکردایەتی دکتۆر خەلیل حەیەوە وەستاوین."
خالید مەشعەل، ڕێبەری دەرەوەی حەماس لە پەیامێکدا کە بڵاویکردووەتەوە، پیرۆزبایی لە خەلیل ئەلحەیە، بەرپرسی تازە هەڵبژێردراوی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە کرد.
مەشعەل باسی لەوەشکرد، لە ئەنجامی هەڵبژاردنی شورا کە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەکە بەڕێوەچوو، ئەلحەیە بە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
مەشعەل جەختی لەوە کردەوە کە بزووتنەوەکە لەگەڵ سەرجەم کادرەکانی پاڵپشتی سەرکردایەتی نوێ دەکەن و ڕایگەیاند، "ئێمە لەگەڵ هەموو ئەندامانی بزووتنەوەکە لە پشت سەرکردایەتی دکتۆر خەلیل ئەلحەیەوە وەستاوین. پابەندین بە کارکردن لەگەڵیدا لە هەموو بوارێکی بەرپرسیارێتیدا کە خزمەت بە گەلەکەمان و دۆزی ئێمە بکات."
مەشعەل بە ئاماژەدان بەوەی کە گەلی فەلەستین و دۆزی ئەوان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕن، ڕایگەیاند کە پێویستە لەم ماوەیەدا ڕیزەکان بەهێز بکرێت و وتی، "ئەم قۆناغە سەختەی کە پێیدا تێدەپەڕین، پێویستی بەوەیە کە هەموو هێزەکانمان یەکبخەین و کۆیان بکەینەوە بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان لە کەرتی غەززە بۆ ئەوەی بتوانن ئاسایش بەدەستبهێنن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای نورستانی ئەفغانستان، بارانبارینی بەخوڕ بووەتە هۆی هەڵسانی لافاوێکی بەرفراوان و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسانی بێسەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو باڵەخانەیەک لە شاری مەدانی پارێزگای سووماترای باکوور لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
عەبدولقادر ئورالئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لەگەڵ وەهب سەلمان ئەلحەسەنی وەزیری گواستنەوەی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و هاوکارییەکانی گواستنەوەی نێوان هەردوو وڵات کرد.
سەرتیپ کەرەمی، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، یەکەکانی پەیوەست بە بارەگای مەدینەی مونەوەرە بەدرێژایی کەناراوەکانی کەنداوی فارس پشکنی.