وەزیری گواستنەوەی تورکیا هاوتا عێراقییەکەی کۆبووەوە
عەبدولقادر ئورالئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لەگەڵ وەهب سەلمان ئەلحەسەنی وەزیری گواستنەوەی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و هاوکارییەکانی گواستنەوەی نێوان هەردوو وڵات کرد.
عەبدولقادر ئورالئۆغلو وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، لەگەڵ وەهب سەلمان ئەلحەسەنی، وەزیری گواستنەوەی عێراق و شاندەکانیان کۆبوونەتەوە.
ئورالئۆغلو ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی نێوان شاندەکانمان لەگەڵ بەڕێز وەهب سەلمان ئەلحەسەنی وەزیری گواستنەوەی عێراق ئەنجام دا.
لە میانی کۆبوونەوەکەماندا باسمان لەو پڕۆژانە کرد کە ڕێڕەوی گەشەپێدان کە لە بەندەری فاوەوە لە ڕێگەی وڵاتەکەمانەوە درێژدەبێتەوە بۆ ئەوروپا، و بوارەکانی هاوکاری کە پەیوەندی نێوان وڵاتەکانمان بەهێزتر دەکەن.
بە دیدگای 'دوو وڵات، یەک کۆریدۆر'، بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان تورکیا و عێراق بە هەنگاوی کۆنکرێتی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای نورستانی ئەفغانستان، بارانبارینی بەخوڕ بووەتە هۆی هەڵسانی لافاوێکی بەرفراوان و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسانی بێسەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو باڵەخانەیەک لە شاری مەدانی پارێزگای سووماترای باکوور لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرتیپ کەرەمی، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، یەکەکانی پەیوەست بە بارەگای مەدینەی مونەوەرە بەدرێژایی کەناراوەکانی کەنداوی فارس پشکنی.