ئێران: ٢ کەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز تەقینەوە
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ٢ کەشتی نەوتهەڵگر کە هەوڵی تێپەڕین بە گەرووی هورمز لە باشووری ئێران دەدان، تووشی تەقینەوە و دواتر ئاگرکەوتنەوە بوون.
ئەو بەیاننامەیەی سوپای پاسدارانی ئێران کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی تەسنیمەوە بڵاو کراوەتەوە، ٢ کەشتی نەوتهەڵگر، کە هەوڵیان دەدا ڕێگای "مەترسیدار و ناپارێزراو" لە باشووری گەرووی هورمز بە ئاراستەی ئەمریکا بەکاربهێنن، دوای تەقینەوەکان و ئاگریان گرت.
سوپای پاسداران ڕایگەیاند، تا هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکە بەردەوام بێت، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە و ڕایگەیاند، "ڕێگە بە یەک دڵۆپ نەوت و گازی سروشتی نادرێت بە سەلامەتی تێیدا تێپەڕێت."
محەممەد ئەکرامینیا وتەبێژی سوپای ئێران ڕۆژێک پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە کەشتییەکانی سەر بە وڵاتانی هاوکاری ئەمریکا لە هێرشەکانی دژ بە ئێران لە کاتی تێپەڕین بە گەرووی هورمز ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەبدولقادر ئورالئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لەگەڵ وەهب سەلمان ئەلحەسەنی وەزیری گواستنەوەی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و هاوکارییەکانی گواستنەوەی نێوان هەردوو وڵات کرد.
سەرتیپ کەرەمی، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، یەکەکانی پەیوەست بە بارەگای مەدینەی مونەوەرە بەدرێژایی کەناراوەکانی کەنداوی فارس پشکنی.
ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر ناوچەی بێلگۆرۆد ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ کەسیش بریندار بوون.
خالید مەشعەل، ڕێبەری دەرەوەی حەماس، پیرۆزبایی لە خەلیل ئەلحەیە کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک بەرپرسی نوێی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە و وتی، "ئێمە لەگەڵ هەموو ئەندامانی بزووتنەوەکە لە پشت سەرکردایەتی دکتۆر خەلیل حەیەوە وەستاوین."