ڕووخانی سەقفی خانوویەک لە هیندستان: ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە باکوری هیندستان بەهۆی داڕمانی خانوویەکەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە گوندی حەبیبپور لە قەزای موزەفەرناگار لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش لە باکووری هیندستان رووی داوە.
بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە سەقفی ماڵێک داڕما، لانی کەم پێنج ئەندامی خێزانەکە گیانیان لەدەستدا کە چواریان منداڵ بوون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوچەکە.
هۆشداری باران بارینی بەخوڕ بۆ ناوچە جیاجیاکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو دەرکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، "وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) خەریکی شاردنەوەی زیانە سەربازییەکانە لە خەڵک." لە بەیاننامەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە ژمارەی ئەو سەربازانەی لە هێرشی تۆڵەسەندنەوە بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە ئوردن کوژراون زیاترە لەو ژمارەیەی واشنتۆن بڵاویکردووەتەوە.
سوپای ئەمریکا هێرشی ئاسمانی نوێی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە و ترامپیش هۆشداریی داوە لە تۆڵەسەندنەوە.
لە هێرشی بەرەبەیانیی رژێمی سەهیۆنیدا بۆ سەر ماڵێکی سەر بە خانەوادەی ئەلمەسری لە شاری غەززە، ٥ فەلەستینی کە ٣یان منداڵ بوون، شەهید بوون.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ٢ کەشتی نەوتهەڵگر کە هەوڵی تێپەڕین بە گەرووی هورمز لە باشووری ئێران دەدان، تووشی تەقینەوە و دواتر ئاگرکەوتنەوە بوون.