وەزیری دەرەوەی سوریا: ئێمە ئامادەیین بۆ ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ حزب الله
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە سەردانەکەیدا بۆ لوبنان ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی سوریا هیچ ناڕەزایەتییەکیان بەرامبەر بە کۆبوونەوەکانی نێوان نوێنەرانی دیمەشق و نوێنەرانی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان دەرنەبڕیوە.
شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بە ڕۆژنامەی "The National"ی ڕاگەیاندووە، ئەگەر بەرژەوەندییەکانمان پێویستی بە کۆبوونەوە لەگەڵ حزب الله هەبێت، ئێمە ئامادەیین بۆ ئەو ئەگەرە.
پێشتر دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایی خۆی لە شێوازەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی حزب الله لە لوبنان دەربڕی و پێشنیاری کرد کە سوریا باشتر دەتوانێت چارەسەری ئەو پرسە بکات. بەڵام بەپێی هەواڵی میدیاکانی سوریا، ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی سوریا ناچنە ناو لوبنان.
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی لوبنانی بە ڕۆژنامەی The Nationalـی ڕاگەیاندووە، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەی ئەلشەیبانی بۆ لوبنان ئەوە بووە کە بە ڕوونی بۆ دیمەشق بڵێت کە چارەسەری کێشەی حزب الله هەڵنابژێرێت کە ترامپ پێشنیاری کردووە.
شەیبانی پێشتر لەگەڵ جۆزێف عەونی سەرۆکی لوبنان و نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووبووەوە. عەونی ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەلشەرع چەندین جار دڵنیای کردووەتەوە کە سوریا هیچ نیازێکی نییە دەستوەردان لە کاروباری لوبنان بکات وەک ئەوەی پێشتر هەیبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رووسیا لە شەوێکدا هێرشێکی بەرفراوانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا. باس لەوەش کراوە کە لەو هێرشەدا ٣٠ کەس کوژراون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تاران، لهلايهن مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه، پێشوازیی لێکرا.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، شاندی باڵای نزیکەی ١٠٠ وڵات لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسەی عەلی خامنەیی ڕێبەری شەهیدی ئێران بەشداری دەکەن.
سوپای ئەندەنوسیا بڵاویکردەوە، تەرمی فڕۆکەوانی ئەمریکی نیکۆلاس ئێف گۆسێلین کە لە هێرشێکی گوماناویدا کوژرا کە تێیدا فڕۆکەکەی لە پاپوای ڕۆژهەڵاتترین ناوچەی ئەندەنوسیا ئاگری تێبەردرا، تەرمی دۆزرایەوە و دەرهێنرایەوە.