ئەندەنوسیا تەرمی فڕۆکەوانێکی ئەمریکی دۆزیەوە کە لەلایەن یاخیبووانەوە لە پاپوا کوژرا
سوپای ئەندەنوسیا بڵاویکردەوە، تەرمی فڕۆکەوانی ئەمریکی نیکۆلاس ئێف گۆسێلین کە لە هێرشێکی گوماناویدا کوژرا کە تێیدا فڕۆکەکەی لە پاپوای ڕۆژهەڵاتترین ناوچەی ئەندەنوسیا ئاگری تێبەردرا، تەرمی دۆزرایەوە و دەرهێنرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە ڕۆژی پێنجشەممە لە گوندێکی ناوچەی یاهوکیمۆ لە پارێزگای هایلاند لە پاپوا روویداوە.
بە وتەی وتەبێژی سەربازی لە پاپوا، هێرش و سووتاندنی فڕۆکەکە لەلایەن گروپێکی چەکداری جوداخوازەوە ئەنجامدراوە.
سوپا ڕایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕاوەدوونانی بەردەوامن و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە دەوروبەری ناوچەکە توندتر دەکرێن بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی زیاتر.
تا ئێستا دەسەڵاتداران ژمارەی گومانلێکراوان و چەکە بەکارهێنراوەکان و دۆخی ئەو سەرنشینانەیان ئاشکرا نەکردووە کە پێشتر لە فڕۆکەکەدا باسکراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تاران، لهلايهن مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه، پێشوازیی لێکرا.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، شاندی باڵای نزیکەی ١٠٠ وڵات لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسەی عەلی خامنەیی ڕێبەری شەهیدی ئێران بەشداری دەکەن.
فاروق دینچ، پەرلەمانتاری مێرسین، لە وتارەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرنجی بۆ هەزارەمین ڕۆژی کۆمەڵکوژیی غەززە ڕاکێشا و جەختی لەوە کردەوە کە بێدەنگ بوون لە بەرامبەر دڕندەیی سەهیۆنییەکان بە واتای هاوبەشی لەو تاوانە دێت.