بەرپرسانی ١٠٠ وڵاتی جیهان بەشداری لە مەراسیمی پرسەی خامنەیی لە ئێران دەکەن
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، شاندی باڵای نزیکەی ١٠٠ وڵات لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسەی عەلی خامنەیی ڕێبەری شەهیدی ئێران بەشداری دەکەن.
بەقایی، لە بەیاننامەیەکدا بۆ میدیاکانی ئێران، وردەکارییەکانی سەبارەت بە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی کە بڕیارە بۆ تەرمی خامنەیی بەڕێوەبچێت، کە دەوڵەتمەدارانی بیانی و شاندە نێودەوڵەتییەکان بەشداریی تێدا دەکەن، بڵاوکردەوە.
بەقایی ئاماژەی بەوەدا کە شاندی باڵای ١٠٠ وڵات بەشداری دەکەن و ئاماژەی بەوەشکرد، "میوانەکان بریتی دەبن لە سەرۆکی دەوڵەتان، سەرۆکی پەرلەمان، وەزیرانی دەرەوە، نوێنەری تایبەتی حکومەتەکان، کەسایەتییە سیاسییەکان، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەری گشتی و گروپە مەدەنییەکان."
بەقایی ڕایگەیاند، "ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسەی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی نەک تەنیا بۆ نەتەوەی ئێران، بەڵکو بۆ گەلانی ناوچەکە و موسڵمانان و هەموو خەڵکی ئازادی جیهان، رووداوێکی مێژوویی و لە ڕادەبەدەر گرنگە. ئێمە میوانداری ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسییەکان و نوێنەرانی گەل دەکەین بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکاندا."
بەقایی ڕایگەیاند کە مەراسیمەکە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٠٠ بە کاتی ناوخۆ بە ساتێک بێدەنگی و ماڵئاوایی دەستیپێکردووە کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە سیاسییەکان و نوێنەری گشتی ئامادەبوون، ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی پلە باڵا و کەسایەتییە سیاسییەکانی وڵاتانی دیکەش بە درێژایی ڕۆژەکە بەشداری مەراسیمەکە دەکەن.
بەپێی میدیاکانی ئێران، خشتەی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسە و ناشتنی خامنەیی و ئەندامانی بنەماڵەکەی بەم شێوەیەیە:
٤-٥ی تەمووزی ٢٠٢٦ (شەممە-یەکشەممە): ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە مزگەوتی ئیمام خومەینی لە تاران.
٦ی تەمووزی ٢٠٢٦ (دووشەممە): ڕێوڕەسمی پرسە لە تاران.
٧ی تەمموزی ٢٠٢٦ (سێشەممە): ڕێوڕەسمی پرسە لە شاری قوم.
٩ی تەمموزی ٢٠٢٦ (پێنجشەممە): ڕێوڕەسمی پرسە و ناشتنی لە مەزاری ئیمام ڕەزا لە مەشهەد بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی ٢٨ی شوبات، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، لەگەڵ کەسانی دیکە و بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵە، لە ئەنجامی هێرشێک کە لەلایەن ئەمریکا و رژیمی داگیرکەری سەهیۆنیەوە ئەنجام درا، شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تاران، لهلايهن مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه، پێشوازیی لێکرا.
سوپای ئەندەنوسیا بڵاویکردەوە، تەرمی فڕۆکەوانی ئەمریکی نیکۆلاس ئێف گۆسێلین کە لە هێرشێکی گوماناویدا کوژرا کە تێیدا فڕۆکەکەی لە پاپوای ڕۆژهەڵاتترین ناوچەی ئەندەنوسیا ئاگری تێبەردرا، تەرمی دۆزرایەوە و دەرهێنرایەوە.
فاروق دینچ، پەرلەمانتاری مێرسین، لە وتارەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرنجی بۆ هەزارەمین ڕۆژی کۆمەڵکوژیی غەززە ڕاکێشا و جەختی لەوە کردەوە کە بێدەنگ بوون لە بەرامبەر دڕندەیی سەهیۆنییەکان بە واتای هاوبەشی لەو تاوانە دێت.