سەرۆکی هەرێمی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆبوویەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تاران، له‌لايه‌ن مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، پێشوازیی لێ‌کرا.
لە کۆبوونەوهيهکدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تاوتوێ کرد و بەتایبەتی تیشکيان خستە سەر فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کایە ئابوورییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ڕووداوەکانی ئەم دوایییە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. له‌مباره‌يه‌وه هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێوشوێنى ئاشتيیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
هه‌ردوولا هيوايان خواست کۆتاييهاتنى شه‌ڕ و گفتوگۆى نێوان کۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مريکا، ئاشتى و سهقامگيرييهکى ههميشهيى بۆ ناوچه‌که له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و قۆناغێکى نوێى په‌يوه‌نديى باش و هاريکاريى هاوبه‌شى نێوان وڵاتان و گه‌لانى ناوچه‌که ده‌ست پێ‌بکات.
چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى کارنامه‌ى سهردانهکهيدا بۆ تاران نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئيسلاميى ئێران‌دا و گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕييهوه، هەروەها پشتگيريى خۆیان بۆ پەیوەندیی له‌مێژينه و دۆستانه‌ى نێوان هەردوولا لە سەرجەم ئاستەکاندا دووپات کردەوە.
بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامى و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی ئاشتييانه‌ى کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
دوايين پێشهاته‌کانى گفتوگۆى نێوان کۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مريکا بۆ ڕێککه‌وتن، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو. هه‌ردوولا هيواى سه‌رکه‌وتنيان بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه ديپلۆماسييهکان و ئارامى و سهقامگيرييهکى ههميشهيى بۆ ناوچه‌که، خواست.
هەروەها بارزانی لە تاران، لەگەڵ عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ ئێران‌دا تاوتوێ کرد و ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تيشکيان خسته سه‌ر ڕاوه‌ستانى شه‌ڕ و دوایین پێشهاتەکانى ناوچه‌که.
هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە کردەوە، بە شێوه‌يه‌ک کە خزمەت بە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رووسیا لە شەوێکدا هێرشێکی بەرفراوانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا. باس لەوەش کراوە کە لەو هێرشەدا ٣٠ کەس کوژراون.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، شاندی باڵای نزیکەی ١٠٠ وڵات لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسەی عەلی خامنەیی ڕێبەری شەهیدی ئێران بەشداری دەکەن.
سوپای ئەندەنوسیا بڵاویکردەوە، تەرمی فڕۆکەوانی ئەمریکی نیکۆلاس ئێف گۆسێلین کە لە هێرشێکی گوماناویدا کوژرا کە تێیدا فڕۆکەکەی لە پاپوای ڕۆژهەڵاتترین ناوچەی ئەندەنوسیا ئاگری تێبەردرا، تەرمی دۆزرایەوە و دەرهێنرایەوە.