لافاو لە بۆلیڤیا: ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤ کەس بێسەروشوێنن
لە وڵاتی بۆلیڤیا دوای بارینی بارانێکی زۆر لافاو هەڵسا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسیش بێ سەروشوێنن.
بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچەی سانتا کروز لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی بۆلیڤیا بووە هۆی ئەوەی ڕووباری پیرای سەرڕێژ بێت.
شاری ئێل تۆرنۆ و شارۆچکەکانی دەوروبەری ژێرئاوکەوتوون.
ئەلفرێدۆ ترۆشێ بریکاری وەزیری پاراستنی مەدەنی ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەوە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤ کەسیش بێسەروشوێنن.
ترۆچە ڕایگەیاندووە کە لانیکەم ٣٠٠ کەس بە هێلیکۆپتەر ڕزگارکراون و نزیکەی ٢١٠٠ خێزان تا ئێستا لە ناوچەی دەوروبەری ڕووباری پیرەی چۆڵکراون.
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە کە ئۆپڕاسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن دانیشتوانی سەهیۆنی بە بیانووی خەنوکە بۆ سێهەم ڕۆژ بەردەوام بوو.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران لە نزیکەی دوورگەی گریتی وڵاتی یۆنان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
١٧ی١٢ وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەست نیشان کراوە و لە هەرێمی کوردستان و لە دامودەزگا فەرمییەکان ساڵانە یادی دەکرێتەوە و بۆنە و ڕێوڕەسمی تایبەت بەو بۆنەوە بەڕێوە دەچێت.
غازی حەمەد، یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستکاریی دەقی ڕێککەوتنی ڕاگرتنی جەنگی کردووە و هیچ بڕگەیەکی نەماوەتەوە مەگەر ئەوەی کە پێشێلی کردبێت یان لە جێبەجێکردنیدا دەستکاریی کردبێت.