لە مەکسیک فڕۆکەیەکی بچووک کەوتە خوارەوە: لانیکەم ٧ کوژراو
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی کەتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە ڕۆژی دووشەممە لە ٥٠ کیلۆمەتری شاری مەکسیکۆ سیتیی پایتەختی وڵات لە ناوچەی سان مێتیۆ ئاتێنکۆ رووی دا.
ئادریان هێرناندێز بەڕێوبەری بەرگری مەدەنی مەکسیک ڕاگەیاند، بە پێی تۆماڕەکان لە ناو فڕۆکەکەدا ٨ سەرنشین و ٢ فڕۆکەوان هەبوون بەڵام چەند کاتژمێرێک دوای رووداوەکە تەنها تەرمی ٧ کەس دۆزرایەوە.
دەستنیشان کرا، فڕۆکەکە هەوڵی داوە لە ناو یانەیەکی تۆپی پێ دانیشێت بەڵام لە باڵەخانەیەک کەوتووە و تێکشکاوە.
هەروەها باس لەوە کرا، بەهۆی رووداوەکە ئاگر دەرکەوتووە و نزیکەی ١٣٠ کەس لە ناوچەکە دوور خراون.
لێپرسینەوە سەبارەت بە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کۆمەڵگەی پزیشکیی ناسر لە باشووری کەرتی غەززە هەواڵی شەهیدبوونی ساوایەکی فەلەستینیی لە ناوچەی مەواسیی خان یوونس بەهۆی سەرمای سەختەوە ڕاگەیاند.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بارانبارین و زریانەکانی ئەم دواییە لە کەرتی غەززە، کاریگەریی کردووەتە سەر نزیکەی ٥٥ هەزار خێزانی فەلەستینی و بووەتە هۆی زیانپێگەیشتن یان وێرانبوونی شوێنەکانی نیشتەجێبوون و سامانەکانیان.
کەناڵێکی نوێی ئاودێری بە توانای ئاودێری زیاتر لە ٥ هەزار هەکتار زەوی لە پارێزگای لەغمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کەوتە کار.
جولەکەکانی سەهیۆنی لە دوای خۆرئاوابوونی ئەمڕۆ خوازیاری خۆپێشاندانێک بوون لە قودس کە بە "رێپێوانی مەکابیەکان" ناوزەد کران.