رژێمی جینۆسایدکار ٥ فەلەستینیی شەهید کرد
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٥ کەس شەهید بوون کە ٣یان منداڵ بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و کردنە ئامانجی مەدەنییەکان. لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا رژێمی داگیرکەر ٥ فەلەستینی شەهید بوون کە ٣یان منداڵ بوون.
بە پێی زانارییەکانی لە نەخۆشخانەکانی شاری غەززە بەدەستهاتوون، لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران بۆ سەر خێمەی ئاوارەکان لە جیبالیا منداڵێک بە سەختی بریندار بوو.
هەروەها داگیرکەران ئیدعایان کرد کە فەلەستینیێک "هێڵێ ئاسایشی تیپەڕاندووە" و بۆیە شەهید کراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەی داگیرکەران ئیدعا کرا کە ٢ کەس هێڵی زەردیان تێپەڕاندووە و "هەڕەشە لە سەر سەربازەکان کردووە."
لە لایەنی دیکەوە سەدان هەزار غەززەیی ئاوارە بوونەتە و لە ژێر بارودۆخی دژوار و کەشوهەوای سارد هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدەن. یەکینەی بەرگری شارستانی غەززە ڕاگەیاند، نزیکەی ٢٥٠ هەزار خێزان لە ژێر خێمەکانی دراو لە ناو هەوای سارد و ئاوەکانی لافاودا دەژین. بەهۆی بارانەکانی توند هەزاران خێمە لە ژێر ئاوەکاندا ماون.
بەهۆی گەماڕۆ و ڕێگرییەکانی رژێمی داگیرکەر ژیان لە کەمپەکان مەحال بووە. بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بەشێکی گەورەی خێمەکان ئیتر ناتوانرێن بەکاربهێنرێن.
بە پێی هەواڵەکانی میدیاکانی ئەمریکی، قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکەی ترامپ لەبارەی غەززە گیری خواردووە. بە پێی ڕاگەیەندراوی بەرپرسێکی داگیرکەر بە ڕۆژنامەی وانشتۆن پۆست، قۆناغی دووەمی دانوستانەکان دوای ڕادەستکردنی کۆتا تەرمی ئەسیری داگیرکەر دەستپێدەکات.
لە هەواڵەکان باس لەوە کرا کە ترامپ فشار بە سەر لایەنەکان دەسەپێنێت بۆ دەستیپێکردنی قۆناغی دووەم ئاگربەست و ئەگەری هەیە کێشانەوەی زیاتر بهێتە ڕۆژەڤ.
١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کە ئاگربەست دەستیپێکرد حەماس ٢٠ ئەسیری زیندوو و تەرمی ٢٧ ئەسیری داگیرکەری ڕادەست کردووە بەڵام تەرمی ئەسیر ران گوێیلی هێشتا نەدۆزرایەوە.
بەرپرسانی فەلەستینی جەخت لەوە دەکەن کە رژێمی داگیرکەر پەیڕەوی لە ئاگربەست ناکات. ئیسماعیل سەوابیتە بەڕێوبەری ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە ڕاگەیاند کە لە دوای ئاگربەست رژێمی داگیرکەر ٣٨٦ کەسی شەهید کردووە و ئەمە پێشێلکردنی ئاشکرایە ئاگربەستە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عزالدین القسام کە لە مێژووی ئیسلام بە تێکۆشانەکەی لە دژی داگیرکەرەکانی ئینگیلیز و سەهیۆنیەکان دەناسرێت، ٩٠ ساڵ دوای شەهادەتی گۆڕەکەی بووە هۆی ترسی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر.
مەحموود مەرداوی یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی، "هەڕەشەی بن گڤیر بۆ تێکدانی مەزارگەی عیزەدین قەسام، دەستدرێژییەکی بێ پێشینەیە بۆ سەر پیرۆزییەکان."
لە ناوچەی مەواسیی خان یونس، ڕیزە درێژەکانی خێوەتە داڕزاوەکان لەناو قوڕ و لیتەدا بڵاوبوونەتەوە؛ پەناگەگەلێک کە بە بچووکترین شنەبا دەلەرزن و بە یەکەم بارانبارین، دەبنە مۆتەکەیەکی شەوانە.
لە نێجیریا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای لاسا گەیشتووەتە ١٨٥ کەس و بڵاوبوونەوەی تووشبووان نیگەرانی لێدەکەوێتەوە سەرەڕای هەوڵە چڕەکانی تیمە تەندروستییەکان.