لە نێجیریا مردن بەهۆی تای لاسا بەرەو زیادبووندایە
لە نێجیریا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای لاسا گەیشتووەتە ١٨٥ کەس و بڵاوبوونەوەی تووشبووان نیگەرانی لێدەکەوێتەوە سەرەڕای هەوڵە چڕەکانی تیمە تەندروستییەکان.
لە نێجیریا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی تای لاسا، کە نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، ئەمساڵ بۆ ١٨٥ کەس بەرزبووەتەوە.
سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی نێجیریا ڕایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی تای لاسا لە ١٠٢ ناوچە لە سەرانسەری ٢١ ویلایەت، هەروەها لە ئەبوجای پایتەخت بەردەوامە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هەزار و ١٢ حاڵەتی تووشبوون بە تای لاسا لە وڵاتەکەدا تۆماڕ کراوە و ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی لاسا کە هۆکاری نەخۆشییەکە بووە، بۆ ١٨٥ حاڵەت بەرزبووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زۆرترین گروپی تەمەنی تووشبوان ٢١ بۆ ٣٠ ساڵن، هەروەها پیاوان زیاتر تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن بە بەراورد بە ئافرەتان.
ساڵی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵاتدا ١٩٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی لاسا گیانیان لەدەستداوە.
حکومەتی نێجیریا لە ٢٣ی ١ی ٢٠١٩ بەهۆی تای لاسا باری نائاسایی ڕاگەیاندبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عزالدین القسام کە لە مێژووی ئیسلام بە تێکۆشانەکەی لە دژی داگیرکەرەکانی ئینگیلیز و سەهیۆنیەکان دەناسرێت، ٩٠ ساڵ دوای شەهادەتی گۆڕەکەی بووە هۆی ترسی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر.
مەحموود مەرداوی یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی، "هەڕەشەی بن گڤیر بۆ تێکدانی مەزارگەی عیزەدین قەسام، دەستدرێژییەکی بێ پێشینەیە بۆ سەر پیرۆزییەکان."
لە ناوچەی مەواسیی خان یونس، ڕیزە درێژەکانی خێوەتە داڕزاوەکان لەناو قوڕ و لیتەدا بڵاوبوونەتەوە؛ پەناگەگەلێک کە بە بچووکترین شنەبا دەلەرزن و بە یەکەم بارانبارین، دەبنە مۆتەکەیەکی شەوانە.