حەماس: پەسەندکردنی نیشتەجێکردنی نوێ، هەنگاوێکی مەترسیدارە بە ئاراستەی جوولەکەکردن و لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا
بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلێک سەبارەت بە پەسەندکردنی بەرفراوانی پلانەکانی نیشتەجێکردن لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە، بزووتنەوەی خۆراگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی، ئەم ڕێوشوێنانەی ئیدانە کرد.
بزووتنەوەی خۆراگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە پەسەندکردنی بەرفراوانی پلانەکانی نیشتەجێکردن لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە بەیاننامەکەییەکی بڵاو کردەوە و ئیدانەی کرد.
حەماس ڕاگەیاند، "ڕاگەیاندنی ئەوەی بە 'ئەنجومەنی باڵای پلاندانان و بیناسازی' لە حکوومەتی داگیرکەری سەهیۆنیدا ناو دەبرێت، سەبارەت بە پەسەندکردنی دروستکردنی ٧٦٤ یەکەی نیشتەجێکردنی نوێ لە ژمارەیەک لە شارۆچکەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، هەنگاوێکی نوێیە بە ئاراستەی جوولەکەکردن و بەشێکە لە سیاسەتی نیشتەجێکردنی فراوانخوازانەی حکوومەتی داگیرکەر بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی و سەپاندنی کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر کەرتی ڕۆژئاوادا."
حەماس هەروەها ڕاگەیاند، "ئەم بڕیارە داگیرکارییە و بڕیارەکانی پێشووی، هەڵکشانێکی مەترسیدار و تەحدییەکی ئاشکرایە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش. هەروەها پشتڕاستکردنەوەی بەردەوامیی سیاسەتی لکاندنی خشۆک و دەستبەسەرداگرتنی زەوییە فەلەستینییەکانە لەلایەن داگیرکەرانەوە کە لە چوارچێوەی پڕۆژەکەیان بۆ کۆچپێکردنی زۆرەملێ و بنەبڕکردنی دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچەکەدایە."
حەماس سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی ئەم ڕویکەردەی رژێمی سەهیۆنی هۆشداریی دا، "ئێمە سەبارەت بە مەترسیی ڕویکەردی فراوانخوازانەی نیشتەجێکردنی داگیرکەران، لەوانە دەستبەسەرداگرتن، ڕاوەدونان و سنووردارکردنی هاووڵاتییان، بەتایبەتی جووتیاران، هۆشداری دەدەین و جەخت دەکەینەوە کە گەلەکەمان تەسلیمی ئەم خۆبەزلزانینە نابێت و پابەند بە خاک و مافی خۆی دەمێنێتەوە."
لە کۆتاییدا، بزووتنەوەی حەماس داوای هەنگاوی بەپەلەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و ڕاگەیاند، "لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخوازین کە بە بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئەخلاقییەکانی خۆی هەڵسێت و ڕێوشوێنی کردەیی بۆ ڕەتدانەوەی داگیرکەران و ڕاگرتنی پلانەکانی نیشتەجێکردن کە هەڕەشە لە پاشماوەی زەوییەکانی کەناری ڕۆژئاوا دەکات، و هەروەها ڕاگرتنی دەستدرێژییە سیستەماتیکەکان بۆ سەر ماف، خاک و پیرۆزییەکانی گەلی فەڵەستین، بگرێتە بەر."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی مەواسیی خان یونس، ڕیزە درێژەکانی خێوەتە داڕزاوەکان لەناو قوڕ و لیتەدا بڵاوبوونەتەوە؛ پەناگەگەلێک کە بە بچووکترین شنەبا دەلەرزن و بە یەکەم بارانبارین، دەبنە مۆتەکەیەکی شەوانە.
لە نێجیریا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای لاسا گەیشتووەتە ١٨٥ کەس و بڵاوبوونەوەی تووشبووان نیگەرانی لێدەکەوێتەوە سەرەڕای هەوڵە چڕەکانی تیمە تەندروستییەکان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەزگای بەرگری شارستانی لە غەززە ڕایگەیاند، لە ڕۆژئاوای شاری غەززە دیوارێکی گەورە بەسەر خێوەتەکانی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان داڕما و ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە پارێزگای ئاومۆری وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ رووی دا و دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی درا.