هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر خێمە مەدەنییەکان لە غەززە: ٦ شەهید و ٣٢ بریندار
رژێمی سەهیۆنی لە ناوچەی مەواسی لە ڕۆژاوای خان یونس خێمەی نیشتەجێبوونی خەڵکی ئاوارەی کردە ئامانج. شەش فەلەستینی لە یەک بنەماڵە شەهید بوون و ٣٢ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی سەهیۆنی لە ناوچەی مەواسی لە ڕۆژاوای خان یونس لە باشووری غەززە، خێوەتگەلێک کردە ئامانج کە دانیشتوانی ئاوارە تێدابوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ فەلەستینی شەهید بوون و ٣٢ کەسی دیکەش بریندار بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون.
دوابەدوای ئەو هێرشەی کەمپی نەجات لە مەواسی کردە ئامانج، تیمە پزیشکییەکان یەک لە دوای یەک برینداریان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی مەیدانی پسپۆڕی کوەیت کە نزیکترین خاڵە لە ناوچەکە.
بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێرانی مەیدانی، هێرشی رژێمی سەهیۆنی ڕاستەوخۆ خێمەیەکی نزیک نەخۆشخانەی کردە ئامانج.
سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، رژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان لە زۆرێک لە ناوچەی غەززە و بە شێوەیەکی سیستماتیکی ڕێکەوتنەکە پێشێل دەکات. بە تایبەتی خان یونس و دەوروبەری لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زۆرجار بە تۆپباران و هێرشی ئاسمانی کراونەتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ١٢٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٥ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "ئاشکراکارییەکەی سیئێنئێن بەڵگەیەکی نوێی کۆمەڵکوژیی ڕێکخراوی داگیرکەرانی سەهیۆنییە لە غەززە."
کەناری ڕۆژئاوا شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شایەتحاڵی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بوو و بە شێوەی هاوکات هێرش کرایە چەندین شار، گوند و ئۆردوگا.
رژێمی سەهیۆنی لە ٥٥هەمین ڕۆژی ئاگربەستدا، هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆسەر خان یونس و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی غەززە دەستپێکرد. لەو هێرشانەدا هەشت فەلەستینی شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون.