حەماس: ئاشکراکارییەکەی سیئێنئێن بەڵگەیەکی نوێی کۆمەڵکوژیی ڕێکخراوی داگیرکەرانی سەهیۆنییە لە غەززە
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "ئاشکراکارییەکەی سیئێنئێن بەڵگەیەکی نوێی کۆمەڵکوژیی ڕێکخراوی داگیرکەرانی سەهیۆنییە لە غەززە."
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "ئەوەی لێکۆڵینەوەی کەناڵی ئەمریکیی 'سیئێنئێن' سەبارەت بە کردەوەی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە بێڕێزیکردن بە تەرمی ئەو فەلەستینیانەی لە کاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکان شەهید بوون، بەجێهێشتنی تەرمی دەیان شەهید لە شوێنی کراوەدا دوای کوشتنیان و ڕێگریکردن لە دەرهێنانی تەرمەکانیان ئاشکرای کردووە، بەڵگەیەکی بەڵگەنامەیی و نوێیە لەسەر یەکێک لە ڕەهەندەکانی کۆمەڵکوژیی ڕێکخراوی سەهیۆنییەکان دژی گەلی فەلەستین و نیشانەیەکی دیکەیە لەسەر ئەنقەستبوونی گۆڕینی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ داوی مەرگی بەکۆمەڵ."
حەماس لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا وتی، "تاوانەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دژی گەلی فەلەستین رووداوی کاتی نین؛ بەڵکوو تاوانی جەنگ و هێرشی ڕێکخراون کە لەبەرچاوی جیهاندا، بە پشتگوێخستنی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەرەتاییترین بنەماکانی مافی مرۆڤ و لە سێبەری هاودەستیی حکوومەتی ئەمریکا و هەندێک لە پایتەختە ڕۆژئاواییەکان لەگەڵ ئەم کۆمەڵکوژییە و بەربەست دروستکردنیان لەبەردەم شوێنکەوتنی دادوەریی نێودەوڵەتیی تاوانبارانی سەهیۆنی – بەتایبەتی نەتەنیاهوو – ئەنجام دراون."
حەماس جەختی کردەوە، "ئێمە داوا لە دادگای نێودەوڵەتیی تاوان، دادگای نێودەوڵەتیی داد و هەموو دادگا نیشتمانییە تایبەتمەندەکان دەکەین شوێنکەوتنی ئەم تاوانە قێزەونە بکەن و بیخەنە ڕیزی ئەو بەڵگەنامە و ڕاپۆرتانەی کە تاوانەکانی داگیرکەران تۆمار دەکەن، تا لە کۆتاییدا سەرانی رژێمی داگیرکەر بەهۆی تاوانەکانیانەوە دژی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە، لێپرسینەوەیان لێ بکرێت و دادگایی بکرێن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەناری ڕۆژئاوا شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شایەتحاڵی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بوو و بە شێوەی هاوکات هێرش کرایە چەندین شار، گوند و ئۆردوگا.
رژێمی سەهیۆنی لە ٥٥هەمین ڕۆژی ئاگربەستدا، هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆسەر خان یونس و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی غەززە دەستپێکرد. لەو هێرشانەدا هەشت فەلەستینی شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون.
تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس ماندوو نەناسانە کار دەکەن بۆ لەکارخستنی ئەو بۆمبە نەتەقیوانەی کە لە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بەجێماون. تەنها لە مانگی تشرینی دووەمدا تیمەکان ٢٥٢ تەقەمەنی مەترسیداریان لەناوبرد.