باندە جولەکەکان سەرچاوەی سەرەکی ئاوی فەلەستینییەکانیان بڕی
لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا، جەماعەتی جولەکەکان ئاوی سەرەکی ناوچەکەیان لەناوبردووە. چەندین شارۆچکەی فەلەستین بە تەواوی بێ ئاو ماونەتەوە و تیمەکانیش بەپەلە کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوەکە.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە پاش هێرشی جەماعەتی جولەکەکان، شوێنە نیشتەجێبوونی فەلەستینییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا، کەوتنە قەیرانێکی ئاوی جددییەوە. جەماعەتەکە هێرشیان کردە سەر بیری ژمارە ٦ لە ناوچەی عەین سامییە لە ڕۆژهەڵاتی کفر مەلیک و سیستەمی سەرەکی پەمپەکەیان لەکارخست.
دەسەڵاتی ئاوی قودس ڕایگەیاند کە دوای هێرشەکە چوونەوەی ئاو بۆ بیرەکە بە تەواوی وەستاوە و بەو هۆیەوە زۆرێک لە شارۆچکەکانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا بێ ئاو بوون. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پچڕانەکە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی تێکدان بووە و تیمەکان بە چڕی کاردەکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی کارەکانی بیرەکە.
خەڵکی ناوچەکە، بەتایبەتی لە عەین سامییە، کفر مەلیک و کۆمەڵگا گوندنشینەکانی دەوروبەری، باس لە کێشەی جددی دەکەن لە دەستگەیشتن بە ئاوی خواردنەوە و ئاوی ڕۆژانە، لەکاتێکدا هێرشی باندەکانی جولەکەکان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
تێکدانی ئاوی دەوروبەری ڕامەڵڵا بە ئەڵقەیەکی نوێ دادەنرێت لە زنجیرە هێرشە سیستماتیکییەکانی رژێمی داگیرکەر و چەتەکانی جوولەکە کە بژێوی سەرەتایی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا دەکەنە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی غەززە ڕایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە ٥٩١ جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و ٣٥٧ فەلەستینی لەو هێرشانەدا شەهید بوون.
ئەمڕۆ نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر بە فەرمی لە ئیسحاق هێرزۆگ، بەناو سەرۆکی ئەم رژێمە داوای کرد کە سەبارەت بە دۆسیە دادوەرییەکانی دژی، لێی خۆش بێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە شاری رەفەح عبدالله حەمەد کوڕی غازی حەمەد ئەندامی شاندی دانوستانکاری حەماس شەهید بوو.