لە ٥٠مین ڕۆژی ئاگربەستدا: ٣٥٧ فەلەستینی بە هۆی هێرشی سەهیۆنییەکان شەهید بوون
حکومەتی غەززە ڕایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە ٥٩١ جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و ٣٥٧ فەلەستینی لەو هێرشانەدا شەهید بوون.
لە بەیاننامەیەکدا کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەر بە حکوومەتی غەززە بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەو کاتەوەی ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەهیۆنییەکان ٥٩١ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە، کە تێیدا ٣٥٧ فەلەستینی لە نێویاندا منداڵ، ژن و بەساڵاچوو شەهید بوون و ٩٠٣ فەلەستینییش بریندار بوون.
هەروەها باس لەوە کرا کە لە کاتی هێڕشەکاندا ٣٨ فەلەستینی دەستبەسەر کراون.
بە پێی زانیارییەکان، ١٦٤ تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خێمەکانی مەدەنییەکان ئەنجام دراوە و ٢٥ هێرش بۆ سەر ناوچەی نیشتەجێبوون کراوە و ٢٨٠ بۆمبیش ئاراستە کراوە.
حکومەتی غەززە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی گەورەی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی جنێڤە. هەموو دەرئەنجامە مرۆیی و ئەمنییەکانی ئەم هێرشانە لە ئەستۆی سەهیۆنییەکاندایە.
حکومەت داوای لە سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی وڵاتانی گەرەنتیکار کرد بە خێرایی و یەکلاکەرەوە هەنگاو بنێن بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا، جەماعەتی جولەکەکان ئاوی سەرەکی ناوچەکەیان لەناوبردووە. چەندین شارۆچکەی فەلەستین بە تەواوی بێ ئاو ماونەتەوە و تیمەکانیش بەپەلە کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوەکە.
ئەمڕۆ نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر بە فەرمی لە ئیسحاق هێرزۆگ، بەناو سەرۆکی ئەم رژێمە داوای کرد کە سەبارەت بە دۆسیە دادوەرییەکانی دژی، لێی خۆش بێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە شاری رەفەح عبدالله حەمەد کوڕی غازی حەمەد ئەندامی شاندی دانوستانکاری حەماس شەهید بوو.