نەتەنیاهوو داوای لێخۆشبوونی کرد
ئەمڕۆ نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر بە فەرمی لە ئیسحاق هێرزۆگ، بەناو سەرۆکی ئەم رژێمە داوای کرد کە سەبارەت بە دۆسیە دادوەرییەکانی دژی، لێی خۆش بێت.
بنیامین نەتەنیاهوو لەم داواکارییەیدا، نە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و نە داوای لێبووردنی کردووە.
نووسینگەی هێرزۆگ لە کاردانەوەدا بەرامبەر ئەم داواکارییە، بە نائاسایی وەسفی کردووە؛ چونکە داوای لێخۆشبوون و بەخشین بەزۆری لە دوای دەرچوونی بڕیاری کۆتایی دادگا و داننان بە تاوان و هەڵەکاندا دەکرێت.
نەتانیاهوو لە زیاتر لە دوو دۆسیەدا بە هاوڕێیەتیی خێزانەکەی، تۆمەتبارە بە وەرگرتنی بەرتیل، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و واستەکاری.
هەفتەی ڕابردوو دۆنالد ترامپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە تایبەتەکەی خۆیدا نووسیی کە کاتی ئەوەیە "بی بی" (نازناوێک بۆ نەتانیاهۆ لە خاکی داگیرکراودا) بەر لێخۆشبوون بکەوێت.
سەرۆکی ئەمریکا دۆسیە دادوەرییەکانی دژی نەتانیاهۆی بە نادادپەروەرانە و سیاسی زانیبوو.
ئیلی کۆهین، بەناو وەزیری وزەی رژێمی داگیرکەر لە دوای داواکاریی فەرمیی لێخۆشبوونی نەتانیاهۆ لە سەرۆکایەتیی ئەم رژێمە، ڕایگەیاند کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتدایە دادگاییەکەی سەرۆک وەزیران کۆتایی پێ بێت. ناوبراو وتی باشتر وایە ئیسحاق هێرزۆگ، داواکارییەکەی نەتانیاهۆ قبوڵ بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا عیبرییەکان، داواکارییەکەی نەتانیاهۆ ١١١ پەڕەیە.
هەروەها میدیا عیبرییەکان هەنگاوەکەی نەتانیاهۆ بۆ پێشکەشکردنی داوای لێخۆشبوون بە هێرزۆگ، بە "رووداوێکی گەورە و گرنگ" وەسف کرد.
بەپێی شیکاریی ئەم میدیایانە، ئەم بڕیارە "بوومەلەرزەیەکی یاسایی" دروست دەکات و دەبێتە وەرچەرخانێکی بنەڕەتی لە گۆڕەپانی سیاسیی داهاتوودا.
ئەم هەنگاوە هەروەها نیشاندەری توندتربوونی بازنەی گوشارە لەسەر نەتانیاهۆ هەستکردنیەتی بە نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا، جەماعەتی جولەکەکان ئاوی سەرەکی ناوچەکەیان لەناوبردووە. چەندین شارۆچکەی فەلەستین بە تەواوی بێ ئاو ماونەتەوە و تیمەکانیش بەپەلە کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوەکە.
حکومەتی غەززە ڕایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە ٥٩١ جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و ٣٥٧ فەلەستینی لەو هێرشانەدا شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە شاری رەفەح عبدالله حەمەد کوڕی غازی حەمەد ئەندامی شاندی دانوستانکاری حەماس شەهید بوو.