ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٨٥ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٨٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٦٥ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٠ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ٨یان تەرمی شەهیدەکان بوو کە لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا دەرێنرابوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٨٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٦٥ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تەقینەوەیەکی بەهێز کە تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، لە شارۆچکەی کەفەرتەحەریم لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا رووی دا. تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە هیچ زیانێکی گیانی و برینداری نەدراوە.
رژێمی داگیرکەر سەرلەبەیانی هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر توباس و شارۆچکەکانی دەوروبەری و دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی شارەکەی داخست و قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی ١٥ شەهیدی دیکە وەرگیراوە و ژمارەی تەرمە وەرگیراوەکان گەشتە ٣٤٥ کەس کە ناسنامەی ٩٩یان دەستنیشان کراون.