لە پاکستان لە ناو کارگەیەکیدا تەقینەوەیەک رووی دا: ١٥ کوژراو
لە ویلایەتی پەنجابی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
تەقینەوەکە لە ناو کارگەیەک لە نزیکەی ناوچەی مالکپوور لە شاری فەیسەلئاباد رووی دا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی فڕیاگوزاری وڵات، پێدەچێت تەقینەوەکە لە ناو مەخزەنی کارگەکە رووی داوە و بەهۆیەوە کارگەکە بە گشتی ڕوخاوە.
بەڵام تیمەکانی فڕیاگوزاری ڕایانگەیاند کە تەقینەوەکە بەهۆی دزەکردنی گاز رووی داوە.
هەروەها باس لەوە کرا کە لە کارگەکە مەخزەن نییە و لە ناوچەی مالکپوور ٤ کارگە هەن.
بەرپرسان باسیان لەوە کرد، بەهۆی دزەکردنی گاز ئاگر دەرکەوتووە و لە ناو کارگەکانی دیکە بڵاو بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، کاریگەری رووداوەکە بە سەر ٧ خانوو هەبووە و زیان بە خانووکانی دەوروبەر گەشتووە.
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا تەرمی ١٥ کەس دۆزرایەوە و ١٠ کەسیش بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
تیمێکی ٥ کەسی بەردەوامە لە لێکۆلینەوە لەبارەی رووداوەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا، بە جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی سەبارەت بە پرسی فەلەستین، ڕایگەیاند کە هیچ پلان یان ڕێککەوتنێک کە مافی تەواوی گەلی فەلەستین دەستەبەر نەکات، توانای مانەوە و بەردەوامیی نابێت.
لە توباس و باکووری شەرقیە، هێزە داگیرکەرەکان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەوییە تایبەت و دەوڵەتییەکان دەکەنە ئامانج. پلانی دروستکردنی ڕێگای سەربازی نوێ و گواستنەوەی خاڵە سەربازییەکانی ئێستا لە ئارادایە.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە کە رژێمی سەهیۆنی بە سڕینەوە و کەمکردنەوەی بەردەوامی هێڵی زەرد بەرەو ڕۆژئاوا کە بووەتە هۆی ئاوارەیی و کۆچپێکردنی بەکۆمەڵی خەڵک، ڕۆژانە ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشێل دەکات.