حەماس: رژێمی داگیرکەر بە کەمکردنەوەی مەودای هێڵی زەرد ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە کە رژێمی سەهیۆنی بە سڕینەوە و کەمکردنەوەی بەردەوامی هێڵی زەرد بەرەو ڕۆژئاوا کە بووەتە هۆی ئاوارەیی و کۆچپێکردنی بەکۆمەڵی خەڵک، ڕۆژانە ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشێل دەکات.
قاسم ڕایگەیاند کە ئەم گۆڕانکارییە لە هێڵی زەرددا پێچەوانەی ئەو نەخشانەیە کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ڕاگرتنی جەنگدا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە.
ناوبراو داوای لە نێوەندگیران کرد کە بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەم دستدرێژییانە و پێشێلکارییە دووبارەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست، فشار بخەنە سەر رژێمی داگیرکەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە توباس و باکووری شەرقیە، هێزە داگیرکەرەکان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەوییە تایبەت و دەوڵەتییەکان دەکەنە ئامانج. پلانی دروستکردنی ڕێگای سەربازی نوێ و گواستنەوەی خاڵە سەربازییەکانی ئێستا لە ئارادایە.
لە ویلایەتی پەنجابی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە کەفر عەقەب لە ئەنجامی هێرشی سەربازەکانی داگیرکەر ٢ گەنج شەهید بوون و دەیان هێرشی دیکە بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دران.