سوپای داگیرکەر بە گواستنەوەی هێڵی زەرد لە غەززە خاکی داگیرکراو فراوانتر کرد
حکومەتی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەر هێڵی زەرد کە بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە دیاری کراوە جووڵاندووە و زۆرێک لە بنەماڵە فەلەستینییەکانی خستۆتە ژێر گەمارۆوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتەوە لە غەززە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە سوپای داگیرکەر بە جوڵاندنی هێڵی زەرد ئاگربەستی پێشێلکردووە، ئەمە جگە لە هێرشەکانی لە کەرتی غەززە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "داگیرکەران بەو کۆمەڵکوژییە ڕازی نەبوون کە دوێنێ بە ئامانجگرتنی شاری غەززە و خان یونس بە هێرشی ئاسمانی ئەنجامیاندا، کە تێیدا ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا".
لەو بەیاننامەیەدا کە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە رژێمی سەهیۆنی هێرشێکی نوێی وشکانی بەرەو ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کردووە و ئاگربەستەکە بە ڕوونی پێشێل کراوە، باس لەوە کراوە کە سوپای داگیرکەر "شوێنی هێڵی زەردی گۆڕیوە و ئەو ناوچەیەی کە کۆنترۆڵی دەکات ٣٠٠ مەتر بەرەو شەقامەکانی شواف، نەزاز و بەغدا فراوانتر کردووە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دوای گواستنەوەی هێڵی زەرد، زۆرێک لە خێزانەکان لەژێر گەمارۆدا ماونەتەوە، هەروەها زانیاری لەسەر دۆخی ئەو کەسانە لەبەردەستدا نەبوون کە بەهۆی پێشڕەوی لەناکاوی تانکەکانەوە نەیانتوانیوە ناوچەکە بەجێبهێڵن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە ئاگربەست دەستیپێکردووە، سوپای داگیرکەر نزیکەی ٤٠٠ پێشێلکاری ئاگربەستی ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٣٠٠ فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە کە رژێمی سەهیۆنی بە سڕینەوە و کەمکردنەوەی بەردەوامی هێڵی زەرد بەرەو ڕۆژئاوا کە بووەتە هۆی ئاوارەیی و کۆچپێکردنی بەکۆمەڵی خەڵک، ڕۆژانە ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشێل دەکات.
لە کەفر عەقەب لە ئەنجامی هێرشی سەربازەکانی داگیرکەر ٢ گەنج شەهید بوون و دەیان هێرشی دیکە بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دران.
لە وڵاتی ڤێتنام بەهۆی هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە.