لە غەززە دەیان هەزار خێمە لە ژێر ئاودا مانەوە
بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە کەناری غەززە دەیان هەزار خێمە لە ژێر ئاودا مانەوە و ٢٨٨ هەزار خانەوادە تووشی دۆخێکی دژوار بوونەتە.
لە کەناری غەززە ٣ ڕۆژە بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەم دۆخە کاریگەری لە سەر ژیانی سەدان هەزار غەززەیی هەیە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە ڕێگری لە گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە دەکرێت و ئەم ڕەوشەش دۆخە نالەبارەکە خراپتر دەکات.
دەستنیشان کرا، بەهۆی بارانەکە دەیان هەزار خێمە لە ژێر ئاودا مانەوە و ٢٨٨ هەزار خانەوادە لە ژێر مەرجەکانی دژواردا هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن و پێویستی بەپەلە بە ٣٠٠ هەزار خێمە و کۆنتینەر هەیە.
لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دوای زیاتر لە دوو ساڵ هێرش ئاگربەست ڕاگەیەندرا. بەڵام رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و ڕێگریکردن لە گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پوشلین، پارێزگاری دۆنێتسک ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی شەوانەی ئۆکرانیا، دوو وێستگەی کارەبای گەرمی زیانیان بەرکەوتووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای رژێمی سەهیۆنی شەپۆلێک لە هێرشی هاوکاتی لە دەیان خاڵی کەناری ڕۆژئاوا دەست پێ کرد و هێرشی کردە سەر شار و گوند و کەمپە جیاجیاکان.
چەتەکانی جولەکە چوونەتە ناو گوندی جەببە لە باشووری ڕۆژئاوای بەیت لەحم و ئاگریان لە ماڵ و ئۆتۆمبێلەکان بەردا و فەلەستینییەک لە ئەنجامی لێدان بریندار بوو.
حەماس ڕەخنەی لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە غەززە گرت کە لەلایەن ئەمریکاوە پێشکەش کراوە و ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە مافەکانی گەلی فەلەستین بەدی ناهێنێت و میکانیزمێکی نوێی سەرپەرشتیکردنیان بەسەر غەززەدا سەپاندووە.