حەماس: ڕەشنووسی بڕیارنامەکەی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی داگیرکەرانە
ئوسامە حەمدان یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی حەماس ڕەخنەی توندی لە ڕەشنووسی بڕیارنامە پێشنیازکراوەکەی ئەمریکا گرت و بە هەنگاوێک لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی و هەوڵێک بۆ سەپاندنی سەرپەرشتی بەسەر گەلی فەلەستیندا وەسفی کرد.
ئوسامە حەمدان یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس، شەوی دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە جەختی کردەوە کە ئەم ڕەشنووسە ئەمریکییە لەگەڵ یاسا و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکاندا ناکۆکە و ئەو ڕاستییە پشتگوێ دەخات کە داگیرکاری ڕەگی سەرەکیی کێشەکانە.
ناوبراو بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ڕایگەیاند، "هیچ فەلەستینییەکی ژیر ناتوانێت ڕەشنووسی بڕیارنامەکەی ئەمریکا بەم شێوەیەی ئێستایەوە قبووڵ بکات."
حەمدان هۆشداریشی دا کە ئەم ڕەشنووسە هەر دەرفەتێک بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین لەناودەبات و ڕەشنووسە ئەمریکییەکە، ئەو تێڕوانینەی گەلی فەلەستین پشتڕاست دەکاتەوە کە بەرخۆدان تاکە ڕێگایە بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری.
ئوسامە حەمدان زیادی کرد کە پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامە ئەمریکییە، دەبێتە پێشینەیەکی خراپ بۆ زاڵبوونی زمانی هێز بەسەر شەرعیەتی نێودەوڵەتیدا و لەگەڵ پیلانەکانی داگیرکەران بۆ لەناوبردنی دۆزی فەلەستین یەکدەگرێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس ڕەخنەی لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە غەززە گرت کە لەلایەن ئەمریکاوە پێشکەش کراوە و ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە مافەکانی گەلی فەلەستین بەدی ناهێنێت و میکانیزمێکی نوێی سەرپەرشتیکردنیان بەسەر غەززەدا سەپاندووە.
بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە کەناری غەززە دەیان هەزار خێمە لە ژێر ئاودا مانەوە و ٢٨٨ هەزار خانەوادە تووشی دۆخێکی دژوار بوونەتە.
لە ئیکوادۆر پاسێکی نەفەرهەڵگر خۆی خستە ناو کانییەکەوە و بەهۆیەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ٤٠ کەسیش بریندار بوون.