ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٨٢ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٩٤ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٣ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە و ١ کەسیش بریندار بوو.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٦٩ هەزار و ١٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٤٣ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تێکدانی گۆڕستانی مێژوویی باب ئەلڕەحمە لە نزیک مزگەوتی ئەقسا لەلایەن گرووپێک لە نیشتەجێ سەهیۆنییەکانەوە، تاوانێکی سەهیۆنی و هەنگاوێکی ئاشکرایە بۆ بە جوولەکەکردنی قودس.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی هێزەکانی سوپای رژێمی سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار، گوند و کەمپ لە باکوور و باشووری ناوچەکە ڕاگەیاند.
ئوسامە حەمدان، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بە کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی دوژمن و دەستپێکی هەنگاوی سیاسی و نیشتمانیی فەڵەستینی دادەنرێت.