رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە گەشتنی هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە ڕاگەیاند، "تائێستا تەنها ٤ هەزار و ٤٥٣ بارهەڵگر هاتوونەتە ناو غەززەوە لەکاتێکدا پێویست بوو ١٥ هەزار و ٦٠٠ بارهەڵگر بهاتنایە ناوەوە."
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لەسەر سیاسەتی خنکاندن و سنووردارکردنی هاتنەناوەوەی هاوکارییەکان؛ بەجۆرێک کە لە سەرەتای جێبەجێکردنی ئاگربەستەوە تائێستا تەنها ٤ هەزار و ٤٥٣ بارهەڵگر هاتوونەتە ناو غەززەوە؛ لەکاتێکدا بەپێی ڕێکخستنەکانی ڕێککەوتنەکە و پێوەرە مرۆییەکانی هاوپێچ، پێویست بوو تا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ١٥ هەزار و ٦٠٠ بارهەڵگر بهاتنایە ناوەوە. ئەم قەبارەیەی هاتووەتە ناوەوە، یەکسانە بە نزیکەی ٢٨ لەسەدی ئەو ئاستەی دیاریکرابوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە کۆی گشتیی ئەو بارانەی هاتوونەتە ناوەوە تەنها ٣١ بارهەڵگر گازی شل و ٨٤ بارهەڵگر سووتەمەنیی دیزڵ لەخۆدەگرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان وەک نانەواخانەکان، نەخۆشخانەکان، مۆلیدەکان و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوو ساڵ کوشتار، گەمارۆ و وێرانکاریی سیستماتیکیی دەرئەنجامی تاوانی جینۆساید، پێداویستییە بنەڕەتییەکانی خەڵکی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.
بەپێی ئەو داتایانەی خراونەتەڕوو، تێکڕای هاتنەناوەوەی ڕۆژانەی بارهەڵگرەکان لە سەرەتای ئاگربەستەوە ١٧١ بارهەڵگر بووە؛ لەکاتێکدا بەپێی پڕۆتۆکۆلی مرۆیی، دەبوو ڕۆژانە ٦٠٠ بارهەڵگر بهاتنایە ناوەوە. ئەم دۆخە دەرخەری بەردەوامیی سیاسەتی گوشاری مرۆیی، برسیکردن و باجسەندنێکی سیاسییە لە دژی زیاتر لە ٢.٤ ملیۆن فەلەستینیی دانیشتووی کەرتی غەززە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت ڕوونیکردەوە کە ئەم ڕێژە کەمەی هاوکارییەکان بە هیچ شێوەیەک وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی خۆراک، دەرمان و گوزەران نییە و غەززە دەستبەجێ پێویستی بە هاتنی ڕێکوپێکی ڕۆژانەی لانیکەم ٦٠٠ بارهەڵگرە کە خۆراک، دەرمان، سووتەمەنی، گاز و پێداویستییەکانی کەرتی تەندروستی لەخۆبگرێت، تاوەکوو کەمترین ئاستی ژیانی مرۆیی پارێزراو بێت.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە رژێمی داگیرکەر زیاتر لە ٣٥٠ جۆر کاڵای بنەڕەتیی پێویستی منداڵان، نەخۆشان و توێژە لاوازەکانی قەدەغە کردووە؛ وەک، هێلکە، گۆشتی سوور و سپی، ماسی، پەنیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان، جۆرەکانی سەوزە و تەواوکەرە خۆراکییەکان؛ لەکاتێکدا لەبەرامبەردا ڕێگە بە هاتنەناوەوەی ئەو کاڵایانە دەدات کە "هیچ بەهایەکی خۆراکییان نییە"، وەک خواردنەوە گازییەکان، شوکولاتە، خواردنی ئامادەکراو و چپس، کە بە نرخێک تا ١٥ هێندەی بەهای ڕاستەقینەی خۆیان دەخرێنە بازاڕەوە.
ئەم دامەزراوەیە لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە دامودەزگا حکومییەکانی غەززە کە ئەرکیان تەنها خزمەتگوزاریی مرۆییە، تەواو ئامادەن بۆ ئاسانکاری و هەماهەنگیی هاتنەناوەوە و دابەشکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، دەزگا فریاگوزارییەکان و ڕێکخراوە عەرەبی و جیهانییەکان، بۆ ئەوەی هاوکارییەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و لە سەرجەم پارێزگاکان و ناوەندە گرنگەکاندا بەسەر خەڵکدا دابەش بکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێک ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی غەززە منداڵێکی فەلەستینی بریندار بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەر بۆ سەر قەزای جودەیرا لە باکووری ڕۆژئاوای قودس ٢ منداڵی فەلەستینی شەهید بوون.