لە ماوەی هەفتەیەکدا ٣٤٠ هێرش کراوەتە سەر فەلەستینییەکان لە کاتی چنینەوەی زەیتووندا
موئەیەد شەعبان، سەرۆکی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیوار و نیشتەجێکردن لە کەناری ڕۆژئاوا، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای وەرزی چنینەوەی زەیتوون لە یەکەم هەفتەی مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، کۆی گشتی ٣٤٠ هێرش لەلایەن سوپای داگیرکەر و نیشتەجێبووە جوولەکەکانەوە دژی فەلەستینییەکان تۆمار کراوە.
موئەیەد شەعبان، سەرۆکی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیوار و نیشتەجێکردن لە کەناری ڕۆژئاوا لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند کە تیمەکانی چاودێریی دەستەکە ٦٢٠ حاڵەتی هێرش و کردەوەی سەرکوتکەرانەیان لەلایەن سوپای سەهیۆنی و ٢٧٨ حاڵەتی هێرشیان لەلایەن نیشتەجێبووەکانەوە بە بەڵگە تۆمار کردووە.
شەعبان ڕوونی کردەوە کە ئەم دەستدرێژیانە بریتین لە لێدانی توند، دەستگیرکردن، سنووردارکردنی جووڵە، ڕێگریکردن لە گەیشتن بە زەوییەکان، تا دەگاتە تۆقاندن و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ و تەنانەت تەقەکردن، هەروەک ئەوەی لە پارێزگای توباس رووی دا.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە زۆرترین هێرشەکان لە پارێزگای ڕامەڵڵا چڕبوونەتەوە کە ١٠٧ حاڵەت تۆمار کراوە، دوای ئەویش نابلوس بە ٩٤ حاڵەت و پاشان ئەلخەلیل بە ٣٨ حاڵەت دێت.
شەعبان جەختی لەوە کردەوە کە تەنها لەم وەرزەدا، ٩٢ حاڵەتی سنووردارکردنی جووڵە و تۆقاندنی جووتیاران تۆمار کراوە، هەروەها ٥٩ حاڵەتی لێدان و هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر جووتیاران تۆمار کراوە.
ناوبراو وتیشی کە "وەرزی ئەمساڵ، کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی دەستدرێژی دژی گەلی فەلەستین، یەکێکە لە سەخترین و مەترسیدارترین وەرزەکانی دەیان ساڵی ڕابردوو؛ چونکە سوپا و نیشتەجێبووەکان بە قۆستنەوەی دۆخی جەنگی ئێستا و لە سێبەری ئەو یاسا و سیاسەتانەی کە پشتیوانییان لێ دەکات، دەستیان داوەتە چڕکردنەوەی ئەم تاوانانە؛ لەوانە داخستنی پارێزگاکان، دابەشکردنی چەک بەسەر گرووپە نیشتەجێبووەکاندا و مەترسیدارتر لە هەمووی، پارێزبەندییان لە لێپێچینەوە و دادگاییکردن."
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمساڵ سەپاندنی "ناوچەی سەربازیی داخراو" بەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکاندا زیادی کردووە و ١٢٥ کردەوەی هێرشکردنە سەر زەوییەکانی زەیتوون تۆمار کراوە؛ کە لە چوارچێوەی ئەوەدا ١٧٠ کردەوەی بڕینەوە و تێکدان دژی دارەکان ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا ١٢٠٠ داری زەیتوون لەناو براون.
بەپێی داتاکانی دەستەکە، ڕەوتی ئاماریی دەستدرێژییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا شێوازێکی هەڵکشاو و ئامانجداری لە هێرشکردنە سەر وەرزی چنینەوەی زەیتووندا نیشان دەدات؛ بەجۆرێک کە هێرشەکان لە ١٣٦ حاڵەت لە وەرزی ٢٠٢٢دا بەرزبووەتەوە بۆ ٣٣٣ حاڵەت لە ساڵی ٢٠٢٣ و پاشان ٤٠٧ حاڵەت لە ساڵی ٢٠٢٤، و ئێستاش تا ئەم ساتە ٣٤٠ هێرش لە وەرزی ئەمساڵدا تۆمار کراوە. ئەم ژمارانە دەریدەخەن کە وەرزی چنینەوەی زەیتوون بووەتە یەکێک لە ئامانجە ئاشکراکانی سیاسەتی نیشتەجێکردن و تیرۆری نیشتەجێبووەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە ڕاگەیاند، "تائێستا تەنها ٤ هەزار و ٤٥٣ بارهەڵگر هاتوونەتە ناو غەززەوە لەکاتێکدا پێویست بوو ١٥ هەزار و ٦٠٠ بارهەڵگر بهاتنایە ناوەوە."
لە هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێک ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی غەززە منداڵێکی فەلەستینی بریندار بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەر بۆ سەر قەزای جودەیرا لە باکووری ڕۆژئاوای قودس ٢ منداڵی فەلەستینی شەهید بوون.