لیژنەی کاروباری ونبووان: زیاتر لە ١٠ هەزار شەهید هێشتا لەژێر داروپەردووی غەززەدان
لیژنەی نیشتمانیی کاروباری ونبووان لە جەنگی کۆمەڵکوژیی غەززە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٠ هەزار شەهید هێشتا لەژێر داروپەردووەکاندا ماونەتەوە و تا ئێستا دەرفەتی دەرهێنان و ناسینەوەی تەرمەکانیان نەڕەخساوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەم لیژنەیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە تیمە پسپۆڕە نێودەوڵەتییەکان بنێردرێن بۆ دەرهێنانی تەرمی قوربانییەکان لەژێر باڵەخانە وێرانکراوەکاندا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی لیژنەکە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەدواوە، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی غەززە ئۆپەراسیۆنێکی کۆمەڵکوژیی تەواوەتیی ئەنجام داوە، کە کوشتنی ڕاستەوخۆ، برسیکردن، وێرانکردنی ژێرخانەکان، و ئاوارەکردنی بەرفراوانی لەخۆگرتووە؛ ئەم پرۆسەیە سەرەڕای داواکارییە نێودەوڵەتییەکان و فەرمانە ڕوونەکانی دادگای نێودەوڵەتیی داد بۆ ڕاگرتنی، هێشتا بەردەوامە.
بەپێی داتا فەرمییەکان، ئەم کۆمەڵکوژییە تا ئێستا زیاتر لە ٢٣٨ هەزار شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە، کە زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەمە سەرەڕای زیاتر لە ٩ هەزار ونبوو، سەدان هەزار ئاوارە، قەیرانی برسێتیی کوشندە – کە قوربانییەکانیشی منداڵان بوون – و قەبارەیەکی گەورەی وێرانکاری لە سەرانسەری غەززەدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە ڕاگەیاند، "تائێستا تەنها ٤ هەزار و ٤٥٣ بارهەڵگر هاتوونەتە ناو غەززەوە لەکاتێکدا پێویست بوو ١٥ هەزار و ٦٠٠ بارهەڵگر بهاتنایە ناوەوە."
لە هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێک ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی غەززە منداڵێکی فەلەستینی بریندار بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەر بۆ سەر قەزای جودەیرا لە باکووری ڕۆژئاوای قودس ٢ منداڵی فەلەستینی شەهید بوون.