حەماس: هەنگاوەکەی بن گڤیر لە نەقەب، بەرجەستەبوونی تیرۆری ڕێکخراوە
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئامادەبوونی بەناو وەزیری توندڕەوی ئاسایشی ناوخۆی رژێمی داگیرکەر ئیتمار بن گڤیر، لە ناوچەی نەقەب و هەنگاوی تاکەکەسیی ئەو بۆ گەیاندنی فەرمانی ڕووخاندن و چۆڵکردن بە خێزانە بەدەوییەکانی ناوچەکە، بە "بەرجەستەبوونی ئاشکرای تیرۆری ڕێکخراو و ستەمکارانە" وەسف کرد.
بزووتنەوەکە لە بەیاننامەکەیدا، ڕێبازی حکومەتی داگیرکەری بە "پشتیوانیکاری توندڕەوی و سەرکوت بە هەموو شێوەکانییەوە" وەسف کرد.
حەماس جەختی لەوە کردەوە کە "خۆنواندنی هێزی داگیرکەران لە بەرامبەر کۆمەڵگە مەدەنییە بەدەوییەکان، فشارخستنەسەریان و هەڕەشەلێکردنیان بۆ لەدەستدانی پەناگەکانیان، ئەڵقەیەکە لە زنجیرەی ئازاردانی سیستماتیک و جیاکاریی ڕەگەزپەرستانە و لۆژیکی هاندان و ستەمکاری بەبێ هیچ پێوەرێکی یاسایی یان ئەخلاقی بەهێز دەکات."
بزووتنەوەکە هۆشداریی دا کە "بەردەوامیی ڕێبازی سەرکوتکەرانە و فاشیستیی حکومەتی داگیرکەر، دەرئەنجامی مەیدانیی مەترسیدارتری لێدەکەوێتەوە."
حەماس داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد "بەپەلە دەستوەردان بکەن و ڕێگری لە داگیرکەران بکەن لە بەردەوامیدان بە پلانەکانیان بۆ ڕووخاندن و ئاوارەکردن."
بزووتنەوەکە هەروەها بانگەوازی ئاراستەی گشتیی خەڵک و دامەزراوە خۆجێی و نیشتمانییەکان کرد بۆ "هاوپشتیی بەپەلە لەگەڵ دانیشتووانی بەدەوی لە نەقەب و سەرجەم ئەو ناوچانەی کە بەهۆی سیاسەتەکانی داگیرکەرانەوە زیانیان بەرکەوتووە"، و داوای "زیادکردنی هەنگاوە جەماوەری و یاساییەکانی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی ئاوارەکردنی زۆرەملێ."
لە کۆتایی بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە، "خۆڕاگری و پشوودرێژیی گەلەکەمان، بەربەستێکی پتەوە لە بەرامبەر سەرجەم پلانە پیسەکانی داگیرکەران."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە ڕاگەیاند، "تائێستا تەنها ٤ هەزار و ٤٥٣ بارهەڵگر هاتوونەتە ناو غەززەوە لەکاتێکدا پێویست بوو ١٥ هەزار و ٦٠٠ بارهەڵگر بهاتنایە ناوەوە."
لە هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێک ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی غەززە منداڵێکی فەلەستینی بریندار بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەر بۆ سەر قەزای جودەیرا لە باکووری ڕۆژئاوای قودس ٢ منداڵی فەلەستینی شەهید بوون.